له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا خه‌ڵكی پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چ خۆراكێك باشه و به‌سووده كه له پارشێواندا بیخۆن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌ڕۆژووبوون برسیان نه‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthymuslimah" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له كۆمه‌ڵه خۆراكێكی به‌سوود ده‌كات كه پێویسته به پارشێوان بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی بهرۆژوبووندا برسی نه‌بیت و ده‌ڵێت، پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر خۆراكه جیاوازه‌كان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌ڵه خۆراكێك هه‌ن یارمه‌تیت ده‌ده‌ن له‌كاتی به‌رۆژووبوندا كه برسیت بهنێت، بۆیه ئێمه باس له‌و خۆراكانه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خورما: پزیشكان ده‌ڵێن باشترین پێكهاته كه له پارشێواندا بخورێت بۆ برسی نه‌بوون له‌كاتی به‌رۆژووبووندا خورمایه، هه‌روه‌ها پزیشكان به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانیان زیاتر روون كردنه‌وه ده‌ده‌ن كه له پارشێواندا پێنج بۆ شه‌ش ده‌نك خورما بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده به‌ته‌واوه‌تی تێربكات و له كێشه‌ی برسیبوون رزگارتان بكات.
دووه‌م – هێلكه: یه‌كێكی تر له‌و خۆراكانه كه یارمه‌تیت ده‌دات له‌كاتی به‌رۆژووبووندا هێلكه‌یه، چونكه هێلكه ده‌وڵه‌مه‌نده به پرۆتین و ڤیتامینه جیاوازه‌كان كه پێویستن بۆ جه‌سته، هه‌روه‌ها پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن كه له پارشێواندا بیخۆن، به‌ڵام نابێت رێژه‌یه‌كی زۆر زه‌یت تێیدا به‌كاربێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌تان بۆ دروست نه‌كات.
سێیه‌م – خواردنی سه‌وزه و میوه‌كان: گرینگ‌ترین پێكهاته بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ سه‌وزه و میوه‌كانه، چونكه ئه‌و جۆره خۆراكانه ده‌وڵه‌مه‌ندن به دژه ئۆكسانه بههیزهكان و ماده خۆراكییه‌كان كه پاریزگاری له سیسته‌می به‌رگری جه‌سته ده‌كه‌ن و گه‌ده له سووتان ده‌پارێزن، جگه له‌وه‌ش به‌سووده بۆ كه‌سی به‌رۆژوو ویارمه‌تی ده‌دات له برسی نه‌بوون.