زۆربه‌ی كه‌س له مانگی ره‌مه‌زاندا كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه زۆر تێنوویان ده‌بێت، بۆیه بۆ رزگاربوون له‌م كیشه‌یه پزیشكان چه‌ند رێگه‌یه‌كیان داناوه كه به ته‌واوه‌تی ئه‌م گرفته‌یان نامێنێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gulfnews" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند رێگه‌یه‌كی به‌سوود ده‌كات بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تێنووه‌تى له مانگی ره‌مه‌زاندا و ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی پزیشكانی پسپۆڕ له بواری جه‌سته‌ی مرۆڤدا چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی تێنووه‌تى له‌كاتی به رۆژوبووندا ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه به چه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسان له‌م كێشیه رزگارتان ده‌بێت، بۆیه لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خواردنه‌وه‌ی برێكی پێویست ئاو له پارشێواندا: یه‌كێك له رێگه ئاسانه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئاو بخۆیته‌وه له پارشێواندا، چونكه خواردنه‌وه‌ی ئاو به‌پێی پێویست یارمه‌تیت ده‌دات له‌كاتی به‌رۆژووبووندا، به‌ڵام نابێت زیاد له پێویست بخۆیه‌وه، چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر جه‌سته‌ت دروست ده‌كات و تووشی كێشه‌ت ده‌كات له گه‌ده‌دا.
دووه‌م – خواردنی ئه‌و میوه و سه‌وزانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاو له‌خۆ ده‌گرن: وه‌ك پزیشكان ده‌ڵێن باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن له تێنووه‌تى به‌رۆژووبوون ئه‌وه‌یه كه پارشێوان ئه‌و میوه و سه‌وزانه بخۆی كه رێژه‌یه‌كی زۆر ئاویان تیدایه وه‌ك "خه‌یار، شووتی، كه‌ره‌وز، پرته‌قاڵ و شلیك" و چه‌ندان سه‌وزه و میوه‌ی تر.
سێیه‌م – خواردنی خوێ و خۆراكه ترشه‌كان كه‌م بكه‌وه: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌رۆژوده‌بن خواردنی خوێ و خۆراكه سوێر و ترشه‌كان نه‌خۆن یان كه‌می بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م خۆراكانه كاریگه‌ری خراپیان ده‌بێت بۆ كه‌سه‌كه و له‌كاتی به‌رۆژوبووندا تێنوویان ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته له‌و جۆره خۆراكانه به دووربین.