مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

:: PM:09:40:21/05/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەكەیش سبەی مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی سێشەم 22/5/2018 یەكەكانی 70 و 80 ی  پێشمەرگە. مووچە وەردەگرن.

دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات تا كۆتای ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و دواتر دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئادار دەكرێت.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی دوو مانگە بڕیاری داوە مووچەی داودەزگاكانی  مانگانە دابەش بكات ئەوەیش دوابەدوای ئەوەی بڕێك لە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی كەم كردەوە.

ئەوەی تا ئێستە لە مووچەكەیدا پاشەكەوتێكی زۆر ماوە پۆلیسی پاسەوانین و ئەوانیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی بەیاننامەیەكەوە هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپێشاندانی فرەوانیان كرد ئەگەر مووچەكانیان چارەسەر نەكرێت و ڕێژەی پاشەكەوتیان لێ‌ كەم نەكرێتەوە.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم