لیمۆ به یه‌كێك له میوه سوودبه‌خشه‌كان داده‌نریت، چونكه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ى هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تامێكی مزر و خۆشی هه‌یه، له نوێترین توێژینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ نه‌خۆشی ره‌بۆ.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
home" دا بڵااو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له باشترین پێكهاته‌كان ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ره‌بۆ و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی نوێترین تویژینه‌وه كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه لیمۆ چه‌ند ماده‌یه‌كی تێدایه هاوكاری كه‌م كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ ده‌كات و له‌و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره رزگارت ده‌كات، بۆیه پێكهاته‌ی لیمۆ پڕه له ماده‌ی كۆردیتین و فلافۆنوید وا له لیمۆكه ده‌كات كه هه‌ستیاری و ره‌بۆ نه‌هێڵێت.
پزیشكان چه‌ند روون كردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه و ده‌ڵێن، ڕه‌بۆ نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه كه كه‌سی تووشبوو به‌رده‌وام پێویسته په‌مپی ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه و پێویسته هه‌میشه پێی بێت بۆ فراوانكردنی بۆرییه‌كانی هه‌وا له سییه‌كانیدا، بۆیه پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له رۆژانه گرینگی به خواردنی لیمۆ بده‌ی ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌م نه‌خۆشییه زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.