وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، سوپای ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به گرتنه‌به‌ری هه‌موو هه‌نگاوه پێویسته‌كان ده‌كات، بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كرده‌وه خراپه‌كانی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و قسانه‌ی گوته‌بێژی
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێ، دوێنێ دووشه‌م مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ستراتیجی نوێی وڵاته‌كه‌ی له 12 خاڵ ڕاگه‌یاند، كه تێیدا داوای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی میلیشیاكانی ئێران له سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق ده‌كات، هاوكات دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و ئه‌مه‌ریكا هه‌موو هه‌نگاوێك دژی ئه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
كۆلۆنێل ڕۆبه‌رت مانینگ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، سوپای ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی تاوتوێ كردن و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی نوێ و پێویست له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌وڵه خراپه‌كانی ئێران بۆ تێكدانی ناوچه‌كه.
زیاتر گوتی، هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر بۆ نه‌هێشتنی ده‌ستی ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆیه سه‌ره‌تا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كه‌ین و تاوتوێ و لێكۆلێنه‌وه له‌سه‌ر پرسه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و پاشان هه‌نگاو ده‌نێین.