له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ڕابردوو به هۆی قارچكێكی ژه‌هراوییه‌وه كه له ئێران بڵاو بووه‌ته‌وه، 15 هاووڵاتی مردن و زیاتر له هه‌زار كه‌سیش ژه‌هراوی بوون.
ڕۆژی دووشه‌م میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه، به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی قارچكێكی ژه‌هراوییه‌وه زیاتر له هه‌زار كه‌س ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی باكوری ئێران كراون، ده‌ركه‌وتووه كه جه‌سته‌یان ژه‌هراوی بووه و باری ته‌ندروستییان تێك چووه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كردووه 15 كه‌س بمرن.
له هه‌واڵه‌كاندا باس له‌وه‌ش كراوه، كه ساڵانه له كۆتاكانی وه‌رزی به‌هاردا خه‌ڵك به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌ست به خواردنی قارچك ده‌كه‌ن، له چیاكان كۆی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یفرۆشن.
بۆیه كڕیارێكی زۆری ئه‌م قارچكه ژه‌هراوییه هه‌بووه و تووشی ئه‌و ژه‌هراویبوونه‌ی كردوون، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوری ئێران كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر قارچكی لێیه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاره‌زووی خواردنی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران و میدیاكان داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن، هه‌تا پێیان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ده‌ست له خواردنی قارچك هه‌ڵگرن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌چێته سه‌ر ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵه‌كانیان.