باشترین گۆڵپارێزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا دیاری كرا

:: AM:09:51:22/05/2018 ‌

یان ئۆبلاكی گۆڵپارێزی سلۆڤینی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید خەڵاتی (زامۆڕا)ی وەك باشترین گۆڵپارێزی وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیا (2017-2018)ی پێ بەخشرا.

ئۆبلاك ئەمە سێیەمساڵە لەسەریەك خەڵاتەكە دەباتەوە دوای ئەوەی لەم ورزەدا لە كۆی 37 یارییدا تەنیا 22 جار تۆڕی گۆڵی هەژێنرا، هەروەها ئەمە دەیەمجاریشە گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بە باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیسپانیا دادەنرێ.

یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە ئەمساڵ دوای یانەی بەرشەلۆنە لە ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولی ئیسپانیا گیرسایەوە، بەیەكەم یانە دانرا كە كەمترین گۆڵی لێ كرابێت ئەویش تەنیا 22 گۆڵ بوو، دوای ئەویش یانەی بەرشەلۆنە هات بە 29 گۆڵ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م