پیریژنێكی كه‌نه‌دی، داوای ژه‌مێك خواردنی مریشكی له یه‌كێك له چێشتخانه‌كان كرد، به‌ڵام له كاتی هێنانه‌وه‌یدا بڕه پاره‌یه‌كی زۆری وه‌ك به‌خشیش به‌خشی.
له هه‌ندێك له چێشتخانه‌كان به‌خشیش به هه‌قی گواستنه‌وه‌ی خۆراكه‌كان داوا ناكرێت، به‌ڵام له‌م چێشتخانه‌یه كه ژنه دانیماریكییه‌كه داوای خواردنی لێ كردبوون، به‌خشیشی خۆراك به ڕێژه‌ی %10ی نرخی خواردنه داواكراوه‌كه وه‌رده‌گرن، كه بۆ ژه‌مه خۆراكییه‌كه‌ی ئه‌مان ده‌یكرده ٧٤.٢٤ دۆلار.
كه‌چی ژنه‌كه به هه‌ڵه نزیكه‌ی 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له جیاتی به‌خشیش به كابرا دابوو، ئه‌مه‌ش نه‌وه‌كانی تووشی شۆك كرد و به په‌له به دوای بابه‌ته‌كه‌دا چوون.
خۆشبه‌ختانه توانییان به كورتترین ماوه بابه‌ته‌كه چاره بكه‌ن و به‌خشیشه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه و ته‌نیا مافی كابرا دابنێن، دواتریش ژه‌مه مریشكه‌كه‌یان خوارد و هه‌واڵه‌كه‌یان وه‌ك شتێكی پێكه‌نیناوی له میدیاكان بڵاو كرده‌وه.
دیانی نه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ش به میدیاكانی گوتووه، پێی وایه نه‌نكی ویستوویه‌تی ته‌نیا 60 دۆلار بدات، به‌ڵام زیاد له پێویست په‌نجه‌ی له‌سه‌ر ژماره 0 داناوه، بۆیه نرخه‌كه‌ی ئاوای لێ هاتووه.