ئەرجەنتین پێكهاتەی هەڵبژاردەكەی بۆ مۆندیال راگەیاند

:: AM:10:10:22/05/2018 ‌

خۆرخێ سامپاولی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەفەرمی پێكهاتەی تیپەكەی بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا راگەیاند.

سامپاولی لە پێكهاتە 23 یاریزانەكەدا چەند بڕیارێكی پێشبینی نەكراوی راگەیاندووە و چەند ئەستێرەیەكی وڵاتەكەشی دوور خستووەتەوە لەسەرووی هەموویانەوە ماورۆ ئیكاردی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بوو.

ئیكاردی لەم وەرزەدا بە تۆماركردنی 29 گۆڵ و هاوشانی چیزۆ ئیمۆبێلی هێرشبەری یانەی لازیۆ بە گۆڵكاری خولی ئیتاڵیا دەستنیشان كرابوو.

سامپاولی لە یارییەكانی مۆندیالی رووسیادا پشتی بە ئەستێرە گەورەكانی وڵاتەكەی بەستووە لەوانە لیۆنێل میسی، ئەنخێل دی ماریا، سێرجیۆ ئەگوێڕۆ و چەندانی تر.

هەڵبژاردەكە لە یارییەكانی مۆندیال لە كۆمەڵەی چوارەم لە تەك هەڵبژاردەكانی كڕواتیا، نێجیریا و ئایسلەندا یاریی دەكات.

پێكهاتە فەرمییەكەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ مۆندیال بەمشێوەی خوارەوەیە:-

گۆڵپارێز: سێرجیۆ رۆمێرۆ (مانچستەر یونایتد)، ویلی كاپایێرۆ (چێڵسی) و فڕانكۆ ئەرمانی (ریڤەر بلایت).

بەرگری: ماركۆس رۆخۆ (مانچستەر یونایتد)، نیكۆلاس ئۆتامێندی (مانچستەر سیتی)، گابریال مێركادۆ (سڤیلییە)، فیدریكۆ فازیۆ (رۆما)، نیكۆلاس تاگلافیكۆ (ئەیاكس ئەمستەردام)، ئیدواردۆ سالفیۆ (بەنفیكا)، ماركۆس ئەكونیا (سپۆرتینگ لیشبۆنە)، كریستیان ئەنسالدی (تۆرینۆ) خافیێر ماسكیڕانۆ (هیپی فۆرچۆن).

ناوەڕاست: لوكاس پیلیا (میلان)، ئیڤەر بانیگا (سڤیلییە)، ئەنخێل دی ماریا و جیۆڤانی لۆ سیلسۆ (پاریس سان جێرمان)، مانوێل لانزینی (وێست هام یونایتد) و ماكسیملیانۆ میزا (ئیندیپێندنتی).

هێرشبەر: لیۆنێل میسی (بەرشەلۆنە)، سێرجیۆ ئەگوێڕۆ (مانچستەر سیتی)، گۆنزالۆ هیگواین و پاولۆ دیبالا (یۆڤانتۆس) و كریستان بافۆن (بۆكا جۆنیۆرز).



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م