ئێمری دەبێتە راهێنەرایەتی یانەیەكی گەورەی ئینگلیزی

:: AM:10:27:22/05/2018 ‌

زۆرێك لە سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئەوروپا ئاشكرایان كرد كە ئۆنای ئێمری ئیسپانی و راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بۆ وەرزی داهاتوو ئەركی راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی وەردەگرێ.

تۆڕی هەواڵی (بی بی سی)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: یانەی ئارسناڵ لەم هەفتەیەدا ئۆنای ئێمری وەك راهێنەری نوێی یانەكەی رادەگەیەنێ.

ئێمری لەگەڵ میكێل ئارتێتای یاریزانی پێشووی یانەكە و یاریدەری پێپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی پاڵێوراوی سەرەكی یانەی ئارسناڵ بوون، بەڵام بەرپرسانی یانەكە لە كۆتاییدا بڕیاریان لەسەر ئێمری داوە.

جێی باسە كێشەی سەرەكی ئێمری لە راهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ بەربەستی زمانە كە ئەو راهێنەرە ئینگلیزی بەباشی نازانێ، بەڵام ئەمە نابێتە گرفتێكی گەورە و رەتكردنەوەی لەلایەن بەرپرسانی یانەكەوە وەك راهێنەری نوێی تیپەكەیان.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م