دوو وه‌رزشوانی بازدان له ئاسمانه‌وه، له كاتی ڕاهێنانێكدا له ئاسمانه‌وه نه‌یانتوانی په‌ڕه‌شووته‌كه‌یان بكه‌نه‌وه و كه‌وتنه خواره‌وه و زۆر به خراپی بریندار بوون و دواتر مردن.
حه‌وت وه‌رزشوانی هه‌ڵكردنی په‌ڕه‌شووت له به‌رزایییه‌كانه‌وه، بۆ ڕاهێنانێك به به‌رزایی هه‌زار و 600 بۆ چوار هه‌زار مه‌تر به‌رز بوونه‌وه، دواتر له كاتی خۆ فڕێدانه خواره‌وه‌دا، نه‌یانتوانی په‌ڕه‌شووته‌كه‌یان به باشی بكه‌نه‌وه و تا دواتر دوو دانه به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌نه‌وه و ته‌رازوویان تێك ده‌چێت و ده‌كه‌ونه خواره‌وه.
ئه‌و دوو وه‌رزشوانه یه‌كێكیان هه‌ر له كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌دا گیانی له ده‌ست دا، ئه‌وی تریش له ناو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتندا گیان له ده‌ست ده‌دات.
میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و دوو وه‌رزشوانه له باشترین وه‌رزشوانه‌كانی ئه‌و یارییه بوون و تا ئێسته زیاتر له 600 جار ئه‌و یارییه‌یان تاقی كردبووه‌وه.