یاریزانێكی ناودارە و دوێنێ لە عەمڕە بینراوە

:: PM:12:00:22/05/2018 ‌

رۆژنامەكانی سعودییە وێنەی یاریزانێكی ناوداری خولە گەورەكانی ئەوروپایان بڵاو كردەوە كە لەنێو حەڕەمی مەككەدا و لە كاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی عەمڕەدا بینراوە.

یاریزانەكە پۆڵ پۆگبای ئەستێرەی فڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییە.

پۆگبا كە لەسەر ئاینی ئیسلامە كردوویەتییە پیشە هەموو ساڵێك عەمڕە یانە فەریزەیەكی حەج لە سعوودییە ئەنجام دەدات.

ئەم وێنەیە دوێنێ دووشەم لە شاری مەككە گیراوە، لە كاتێكدایە كە پۆگبا شەمووی رابردوو لەنێو یاریگەی وێمبڵی لە شاری لەندەن لە یاریی كۆتای جامی یەكەتیی ئینگلیزیدا لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر یانەی چێڵسی دۆڕا و ناسناوەكەیان لەدەست دا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م