ژمارەی دەنگەكانی لیستەكەی عەبادی لە هەولێر ئاشكرابوو

:: PM:02:10:22/05/2018 ‌
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستەی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نەیتوانی ژمارەی دەنگەكانی لە شاری هەولێر بگەیەنێت بە هەزار دەنگ.

ئەمڕۆ سێشەم 22ی ئایار/ مایۆ، بەپێی لیستی ناو و كاندیدانی لیستەكەی عەبادی لە هەولێر دەركەوتووە كە كۆی لیستی نەسڕ لە هەولێر تەنیا 919 دەنگی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە ڕۆژی شەمووی ڕابردوو بەڕێوە چوو بەدەست هێناوە.

بەپێی لیستی دەنگدەران بێت سەرۆكی لیستەكەی عەبادی لە هەولێر تەنیا 307 دەنگی بە دەست هێناوە و كاندیدیشی تێدایە 14 دەنگی بە دەست هێناوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە حەیدەر عەبادی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی هەولێر و سلێمانی كرد، بەڵام لە هەولێر تەنیا كاندیدەكانی كە چەند كەسێك دەبوون ئامادەی ئاهەنگی بانگەشەكەی بوون و ئەوەیش كاردانەوەی زۆری لێ‌ كەوتەوە.

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی ئێستەی عێراق لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا 42 كورسی بەدەست هێناوە و بووەتە سێیەم لیستی عێراق كە بە بڕوای چاودێران ئەوە پێوەندی بە خراپی رۆڵی عەبادی هەبووە لە چەند ساڵی ڕابردوو.






وشە - سه‌رخێڵ هاشم