رائید فه‌همى سكرتێرى حزبى شیوعیى عێراق و كاندیدى سه‌ركه‌وتوو له هاوپه‌یمانى سائیروون، دووپاتى ده‌كاته‌وه كێشه‌ى كه‌سییان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى نییه، ئه‌گه‌ر بۆ جارى دووه‌میش عه‌بادى بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاندید بكه‌نه‌وه، ئه‌وا مه‌رجیان ده‌بێت.
رائید فه‌همى كه یه‌كێك له كاندیده براوه‌كانى لیستى سائیروون و هاوكات سكرتێرى حزبى شیوعیى عێراقه، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌وان دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى نییه، به‌ڵكو كێشه‌كه له رێبازه‌كانى قهوارهكانه.
رائید فه‌همى له‌باره‌ى نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌ڵێ، "نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌سه‌ر حسێبى به‌دیهێنانى ئامانجه‌كان ده‌بێت كه رێبازى چاكسازى له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه كردنه‌وه‌ى كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى و جێهێشتنى رێبازى بهشبهشێن و گۆڕینى سیماكان، جا بابه‌ته‌كه دوژمنایه‌تى كه‌سى یان هه‌ر لایه‌نێك نییه، به‌ڵكو جێبه‌جێكردنى رێبازى ریفۆرم و پابه‌ندبوونه به پرۆگرامه‌كه".
رائید فه‌همى دووپاتى ده‌كاته‌وه، دانانى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ جارێكى تر به‌سه‌رۆك، به‌نده به‌وه‌ى چه‌ند كاریگه‌ریى به‌سه‌ر چاكسازى نه‌بێت، به تایبه‌تى ئه‌و چاكسازییانه‌ى ده‌گاته كه‌سایه‌تییه‌كانى ناو حزبى ده‌عوه.
مه‌به‌ستى رائید فه‌همى ئه‌وه‌یه له ساڵانى رابردوو كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى حزبى ده‌عوه كه حه‌یده‌ر عه‌بادیش لێى ئه‌ندامه، له گه‌نده‌ڵى تێوه‌گلاون.