یه‌كێك له باشترین و به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكانی دنیا كۆمپانیای BMW ی ئه‌ڵمانییه كه ساڵانه ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز دروست ده‌كات و ده‌یخاته بازاره‌كانی دنیاوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌م ساڵیش یه‌كێك له باشترین و پڕ فرۆشترین ئۆتۆمبیله‌كانی خسته بازاره‌كانه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای BMW ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای BMW ی ئه‌ڵمانی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"M5" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاره‌كانی دنیاوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوییه‌ی BMW به باشترین ئۆتۆمبێل داده‌نریت له دنیادا له رووی سه‌لامه‌تی و هێز و دیزاینه‌وه، كه ئه‌مه‌ش سه‌رنجی خه‌ڵكی راكێشاوه.
كۆمپانیای BMW له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 560 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 4.4 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن هه‌شت گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 102 هه‌زار و 600 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.