خانمه پێشكه‌شكاری كورد "شارا ئیبراهیم" له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كى خۆی له‌كاتی ئاماده كردنی به‌رنامه‌كه‌ی له هه‌ولێر له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی، له‌به‌ر مانگی ڕه‌مه‌زان جله‌كانی گۆڕیووه و حه‌یجابی كردووه.
شارا ئیبراهیم، دوای ده‌ركه‌وتنی له نوێترین وێنه‌ی خۆی، له‌سه‌ر وێنه‌كانی نووسیویه‌تی:" ڕمه‌زانتان پیرۆز و به‌هیوای قبول بوون و ئاسووده‌یی ده‌روونتان".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه.
ئه‌و له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وه‌یش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی، ئێسته له كه‌ناڵی كوردماكس به‌رنامه‌ی "شار" تایبه‌ت به‌خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.