پێشانگای زانكۆكان توركیا و قوبڕس لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە

:: PM:08:23:22/05/2018 ‌
بەمەستی ناساندنی زانكۆكانی توركیا و قوبڕس، پێشانگای زانكۆكانی ئەو دوو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت، نووسینگەی یەكێك لەو زانكۆیانە دەڵێت، نرخی خوێندن زۆر هەرزانە.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی ئایار، ڕێبەند عەلی نوێنەری بەشێك لە زانكۆكانی توركیا بۆ "وشە" گوتی، پێشانگای زانكۆكانی وڵاتی توركیا و قوبرس لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك دەكرێتەوە بۆ خوێندنی باڵا.

ئەو نوێنەرە دەڵێت، پێشانگاكە تایبەتە بە ئۆفەری زانكۆكان كە خوێندنی ماستەر و دكتۆرای تێدا دەخرێتە ڕوو و سەرجەم زانكۆكانیش باوەڕپێكراون لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای كوردستان.

ڕێبەند زیاتر گوتی، لەو پێشانگایە داشكانی تایبەت دەكرێت بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی درێژە بەخوێندن بدەن پێشانگاكەش لە 5-6/7/2018 لە هـەولێر لە هوتێلی دیدمان و 7/7/2018 دهۆك هوتێلی ریكسۆز و 9/7/2018 لە سلێمانی هوتێلی سلێمانی گراند ملینیۆم دەبێت.

ساڵانە پێشانگای زانكۆ توركییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە بۆ ئەوەی قوتابیان درێژە بەخوێندن بدەن لەم وڵاتانە و بڕوانامەی باڵا بەدەست بێنن لە بوارەكانی خۆیاندا كە بۆ ئەمساڵ ئۆفەری خوێندی دوو ساڵی ماستەر هەیە بە بڕی هەزار دۆلار.



وشە - رامیار جەواد