یه‌كێك له كێشه‌كانی ئێستای خه‌ڵكی ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانن به‌رێگه‌یه‌كی ئاسان كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه؟، بۆیه پزیشكان جه‌ند رێگه‌یه‌كی ئاسانیان داناوه كه بتوانی پرۆسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش ئاسان بكه‌ی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthline" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له چه‌ند رێگه‌یه‌كی به‌سوود ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه جه‌سته‌ییه‌كان كه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ئه‌نجام دراوه، ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ده‌توانی له رێگه‌ی جێبه‌جێكردنی چه‌ند ئامۆژگارییه‌ك جه‌سته‌ت لاواز بكه‌ی و به شێوازێكی خێرا رزگارت ببێت له قه‌ڵه‌وی، بۆیه لێره‌دا باس له چه‌ند رێگه‌یه‌كی به‌سوود ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م – خواردنی شه‌كر و چه‌وری كه‌م بكه‌وه: پزیشكان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه قه‌ڵه‌وانه‌ی كه شه‌كر و چه‌وریان كه‌م كردووه‌ته‌وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك دا نزیكه‌ی 10 پاواندیان كه‌م كردووه‌ته‌وه كه ده‌كاته نزیكه‌ی چوار كیلۆگرام، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆره كه بتوانی به ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كه‌می بكه‌یته‌وه.
دووه‌م – ئه‌و خۆراكانه بخۆ كه به پرۆتین ده‌وڵه‌مه‌ندن و سه‌وزه زۆر بخۆ: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وییه‌وه ده‌ناڵێنن كه رۆژانه ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ده‌وڵه‌مه‌ندن به پرۆتین وه‌ك "هێلكه، خواردنه ده‌ریاییه‌كان و گۆشت"، جگه له‌وه‌ش خواردنی سهزوزهی وه‌ك "سپێناخ، برۆكلی، كاهوو، كه‌له‌م و خه‌یار" كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بیت بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه و به‌شێوازێكی خێرا و چالاك كێش كه‌م ده‌كاته‌وه.