كۆمپانیای ڕازه‌ر یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و لاپتۆپی به‌هێز و خاوه‌ن سیسته‌می نوێ، هه‌روه‌ها له نوێترین به‌رهه‌مدا لاپتۆپێكی نوێی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به به‌هێزترین لاپ‌تۆپ داده‌نرێت له دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
trusted" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین لاپتۆپی كۆمپانیای ڕازه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڕازه‌ر بۆ ساڵی 2018 لاپتۆپێكی نوێی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانی دنیاوه كه ئه‌م لاپتۆپه به یه‌كێك له به‌هێزترین و خێراترین و باشترین لاپتۆپه‌كان داده‌نرێت له دنیادا و خاوه‌نی كوالێتیه‌كی باشه و داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ره.
كۆمپانیای ڕازه‌ر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م لاپتۆپه نوێیه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت، لاپتۆپه نوێكه ناونراوه "Blade" پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی به كۆرای i7 كار ده‌كات كه به باشترین پرۆسێسه‌ر داده‌نرێت له دنیادا، كه ئه‌مه وای كردووه هێزێكی زۆری هه‌بێت بۆ كاركردن، جگه له‌وه‌یش رامی 16 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 512 گێگابایته، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره كه ده‌گاته 15 ئینج و روونییه‌كه‌ی 1600 به 2400 كارده‌كات كه ده‌كاته سكرینی 4K كه به باشترین كوالێتی دادنرێت بۆ لاپ‌تۆپ.
كۆمپانیاكه درباره‌ی نرخی ئه‌م لاپتۆپه نوێیه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و ده‌ڵێت، چونكه ئه‌م ئامێره نوێیه‌ی ڕازه‌ر چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه و دیزاینی جوانی بۆ كراوه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته دوو هه‌زار و 281 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.