واشنتن: ئاسانكاری لە بەرانبەر رەفتارەكانی ئێران لە رێگەی حزبوڵاوە ناكەین

:: PM:11:53:22/05/2018 ‌

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رای گەیاند كە ئەو ئەركەی لە ئێران داواكراوە بۆ جێبەجێكردن سەخت نییە و ئاماژەی كرد كە وڵاتەكەی ئاسانكاری لەگەڵ ئەوەدا ناكات كە ئێران لە رێگەی حزبوڵا لە وڵاتانی عەرەبی ئەنجامی دەدات.

مایك پۆمپیۆ بڕوای خۆی راگەیاند بە پەرەسەندنی رەوتی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەوروپییەكان لەبارەی ئێرانەوە و ئاماژەی كرد، پێویستە گەلی ئێران ئەو فەرمانڕەواییە هەڵبژێرێت كە خۆی دەیەوێت. ئەو دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی دەست لەگەڵ ئێران سووك ناكات لە بەرانبەر ئەو رەفتارانەی لە رێگەی حزبوڵاوە لەناو وڵاتانی عەرەبی ئەنجامی دەدات.

دوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا لە 12ی ئەم مانگە بەپاشەكشەكردن لە رێككەوتننی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، توندكردنی سزاكان لەلایەن واشنتن بۆ سەر تاران تا دێت لە زیادبووندایە و هەر هەفتەیەك چەندان كەسایەتی ئێران و نزیك لە سوپای پاسداران و حزبوڵای لبنانی و بانكەكانی ئێران دەكەونە ناو لیستی سزاكانەوە.

سەرچاوە/ بەغدا تودەی




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل