بەوێنە.. لە سۆران ئۆتۆمبێلێك سێ ئافرەت و منداڵێك دەشێلێت

:: AM:12:06:23/05/2018 ‌

 لە شارۆكەی سۆرانی سەر بە پارێزگەی هەولێر سێ ئافرەت بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دا، پۆلیسی هاتووچۆی سۆرانیش هۆكاری رووداوەكە ئاشكرا دەكات.

رائید دلاوەر لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران لە لێدوانێكی تایبەتدا بە "وشە"ی راگەیاند، سەعات نزیكەی 10ی ئەمشەو لە شەقامی جووتسایدی گشتیی سۆران– جوندیان لە نزیك گەڕەكی هەرێم، ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا تۆكسۆن كۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست دا و خۆی بە سێ ئافرەتی پیادەڕۆدا كێشا، لە ئەنجامدا هەر سێ ئافرەتەكە دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا و مناڵێكیش بەسەختی بریندار بووە كە سەرجەمیان ئەندامانی یەك خێزانی دانیشتووی سۆرانن.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، هۆكاری رووداوەكە تیژ لێخوڕینی شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بووە كە پابەند نەبووە بە رێنماییەكانی هاتووچۆ و دوای شێلانی ئەو ئافرەت و مناڵە، خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێكی تردا كێشاوە و زیانی زۆری مادی بەوانیش گەیاندووە.

سۆران/ موڕشید برادۆستی  













وشە - مه‌حموود ئیسماعیل