رۆناڵدۆ نوێترین وێنەی خۆی و منداڵەكانی بڵاو كردەوە

:: AM:10:13:23/05/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نوێترین وێنەی خۆی و خێزانە بچووكەكەی بڵاو كردەوە ئەمە چەند رۆژێك بەر لە ئەنجامدانی یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپایە بەرامبەر یانەی لێڤەپوولی ئینگلیزی.

رۆناڵدۆ وێنەكەی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاو كردەوە و وا دەردەكەوێ بەیانییە لە دوای لەخەوهەستان و تێیدا خۆی و جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی و هەرسێ منداڵە نوێیەكەی ئێڤا و ماتیۆی جمك و لەگەڵ ئالانا مارتینای بچووك دەردەكەون.

رۆناڵدۆ وێنەكەی بەر لە چوونی بۆ یاریگەی مەشق و راهێنانەكانی یانەی ریال مەدرید (پالدیپیپاس) گرتووە و لە ژێرییەوە تەنیا نووسیویەتی "بەیانی باش".

یاریزانانی یانەی شاهانە لەنێو یاریگەكە لە شاری مەدریدی پایەتەختی ئیسپانیا خۆیان بۆ یاریی كۆتای خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی لێڤەرپوول ئامادە دەكەن كە بڕیارە رۆژی شەمووی داهاتوو لە شاری كییفی پایەتەختی ئۆكڕانیا بێتە ئەنجامدان.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م