نه‌عیم كه‌عوود سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار، له توركیا چه‌ند سه‌عاتێك ده‌رفێدرێت و دواتر ئازاد ده‌كرێت.
رۆژى چوارشه‌م هۆزى ئه‌لبونه‌مر رای گه‌یاند، نه‌عیم كه‌عوود سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار و یه‌كێك له شێخه‌كانى هۆزه‌كه، له توركیا له‌لایه‌ن باندێكى نه‌ناسراوه‌وه رفێنراون.
وێنه‌یه‌كى ئه‌م به‌رپرسه‌ى ئه‌نبار بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له ژوورێك دایه ده‌ست و چاوى به‌ستراوه‌ته‌وه. كه‌سوكارى گوتیان رۆژى چوارشه‌م كه‌عوود و یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كانى له كاتى مانه‌وه‌یان له توركیا رفێندراون.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رای گه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه ده‌كه‌ن، كه‌چى دواى چه‌ند سه‌عاتێك له رفاندنى یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كانى گوتى" نه‌عیم له لایه‌ن بانده‌كه‌وه ئازاد ده‌كرێت" بێئه‌وه‌ى هیچ زانیارییه‌كى تر بدركێنێت.
ئه‌مڕۆ مورزى مه‌حلاوى ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ سایتى
سۆمه‌رییه‌نیوز، ئاشكراى كردووه، كه نه‌عیم كه‌عوود ئازاد كراوه و ئازادكردنه‌كه‌شى به فشارى توركیا بووه.
كه‌یسى رفاندنى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ناهى ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار ئاڵۆزییه‌كى تێدایه و هۆزه‌كه‌شى رای گه‌یاندووه بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى پروپاگه‌نده‌كان دواتر له به‌یاننامه‌یه‌ك روونكردنه‌وه‌ى زیاتر ده‌درێت.