هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی ئه‌م مانگه به به‌شدارییه‌كی لاوازی ده‌نگده‌رانی عێراق به‌ڕێوه چوو، جیا له‌وه‌ش ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو كه پێشبینی ده‌كرا له عێراق و هاوپه‌یمانی (سائیروون) به سه‌رۆكایه‌تیی موقته‌دا سه‌در كه هاوكات حزبی شیوعی عێراقی له‌خۆ گرتووه، له پله‌ی یه‌كه‌مدا هات.
رائید فه‌همی سكرتێری لیژنه‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعیی عێراق له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
*دوای بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی سائیروون، چۆن ده‌ڕواننه داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین بارسته و حكوومه‌تی نوێ؟.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه گفتوگۆمان ده‌ستی پێ كردووه و به‌گشتی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی نه‌گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتا و تا ئێسته به‌شێك له دیداره‌كان له تاوتوێكردندان، به‌ڵام ئه‌رێنین، ئه‌وه‌ی گرنگه له پێكهێنانی حكوومه‌تدا ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره‌یان به‌پێی بنه‌مای جیاوازتر له جارانی پێشوو حكوومه‌ت پێك دێت. بۆ نموونه كه باسی چاكسازی ده‌كه‌ین ده‌بێته یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه كه رووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه له رێی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین بارسته و حكوومه‌ت. بۆیه سه‌ره‌تا باسی خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت و باسی كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كرێت و دواتر پشكه‌كان و بابه‌تی چاكسازییه‌كان، چونكه ده‌بێت ئه‌مجاره حكوومه‌تی چاكسازی بێت دوور له به‌شبه‌شێنه كه له خوله‌كانی پێشوودا هه‌بوو.
هه‌روه‌ها مه‌به‌ستمانه حكوومه‌تی نوێ به‌رجه‌سته‌ی خواست و ئاواتی ده‌نگده‌ران بكات كه به‌ده‌ست چه‌ندان كێشه‌وه ده‌ناڵێنن، به ڕاستی كێشه‌ی گه‌وره‌مان له پێشه له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و نه‌هێشتنی بێكاری، بۆیه پێویسته پرۆگرامه چاكسازییه‌كه ره‌هه‌ندێكی سیسته‌ماتیكی سیاسی هه‌بێت، هه‌روه‌ها پێكهێنانی حكوومه‌تێك توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌بێت.
*شێوه و ئامانج و پرۆگرامی حكوومه‌تی داهاتوو به سه‌ركردایه‌تیی سائیروون چییه؟
پرۆگرامه‌كه چه‌ندان ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه سوودوه‌رگرتن له داهات و سامانی گشتی به‌شێوه‌یه‌كی دروست و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و دابینكردنی هه‌لی كار، بۆیه ناوهڕۆك و بڕگه‌كانی پرۆگرامی حكوومه‌تی داهاتوو له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و پێویسته به‌رجه‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات. هه‌رچی پرسی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانه ئاسانتر ده‌بێت، چونكه زیاتر له كاندیدێك هه‌یه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌سانی پیشه‌یی بن و پابه‌ندی سیاسی‌یان به‌وه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه، هه‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێشبینی ده‌كه‌م بتوانین حكوومه‌تێك له واده‌ی دیاریكراو پێك بێنین، چونكه بابه‌ته‌كه دوور له ململانێ به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌باره‌ی ناوی كه‌سه‌كان و پشكه‌كانه‌وه و دووپات له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی گشتی ده‌كرێته‌وه و هه‌ر داواكارییه‌كیش هه‌بێت مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنه.
*ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ده‌ستی پێ كردووه، هێڵه گشتییه‌كانی بۆ هاوپهیمانییهكهتان چین؟
به‌ڵێ گفتوگۆ ده‌ستی پێ كردووه و كرانه‌وه به‌ڕووی هه‌موو بارستهكاندا هه‌بووه و دیدار و كۆبوونه‌وه كراون و به‌رده‌وامه، ئه‌وه مانای گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتا نییه، به‌ڵكو له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و ره‌نگه كۆبوونه‌وه‌كان چینێكی فره‌وانی قه‌واره و هاوپه‌یمانێتییه‌كان بگرێته‌وه، پێوه‌ندی به هێزه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه كراوه و ئه‌گه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه رووی دا، ئه‌وه رێككه‌وتن دێته ئاراوه، به‌ڵام ئێسته ناتوانین وه‌ڵامی كۆتا بده‌ینه‌وه.
*له‌باره‌ی كورد و قه‌واره كوردییه‌كان گفتوگۆكان چۆن ده‌بن؟
پێوه‌ندیمان به چه‌ند لایه‌نێكی كوردی كردووه و بڕیاریشه شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان بگاته به‌غدا و گفتوگۆ بكه‌ین و لایه‌نه‌كانی تریش گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، هه‌مووان ده‌زانن كه ناكرێ حكوومه‌تێك پێك بهێنرێت بێ ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی كوردستان، لێره‌وه بنه‌ماكان و داواكارییه‌كان ده‌مێننه‌وه كه جیاوازی چییه له نێوان ئه‌وه‌ی پێویسته و ئه‌وه‌شی داوا ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گه‌یشتن به سازان له‌باره‌ی پرۆگرامی سه‌ره‌كیی حوكمڕانی.
*وه‌ك حزبی شیوعیی عێراق كه به‌شێكن له هاوپه‌یمانی سائیروون و نوێنه‌رایه‌تی هێزێكی سه‌ره‌كی ئیسلامی سیاسی و گرووپێكی چه‌كدار ده‌كات، ئێوه تا چه‌ند كاریگه‌رن له‌ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه؟
پێش هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ سائیروون له‌سه‌ر پرۆگرامێكی فره‌وان بۆ چاكسازی و ده‌وڵه‌تی هاووڵاتیبوون و به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و یاسای پێویست پێك هاتین، ئێمه ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و یه‌كگرتوومان ده‌وێت، كه هه‌ڵگرتنی چه‌ك له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت و یاسا بێت و ته‌نیا ده‌وڵه‌ت چه‌كی به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌وه‌ش باوه‌ڕێكی هاوبه‌شه له‌لای هه‌موو لایه‌نه‌كانی سائیروون.
بۆ گفتوگۆكان له‌باره‌ی پرۆگرامه‌كانی حكوومه‌ت كه پێویسته چاكسازی تیادا بێت، هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكوومه‌ت و سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو، هه‌موو ئه‌وانه له‌ناو سائیروون لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری كۆكین و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه پێكهێنانی لیژنه‌ی گفتوگۆكاره كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كان گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌كات، ئه‌وان باسی ورده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ن.
*گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومه‌ت چۆن ده‌بێت؟، ئاخۆ كێشه‌ی ناوخۆیی و دهرهكیتان دێته پێش؟.
ئه‌گه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان بیانه‌وێت و سه‌ركه‌وتوو بن، ده‌گه‌ین به رێككه‌وتن و ئه‌وكات لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كانیش ئه‌وه له‌به‌رچاو ده‌گرن، ئه‌وه‌ی هه‌یه تا ئێسته هیچ نه‌بووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ هه‌مووانی روون بكه‌ینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر كه‌س دروست ناكه‌ین، ده‌مانه‌وێ عێراق ببێت به هێزی ئاشتییانه و داوای هێوربوونه‌وه بكات و نه‌بێت به به‌شێك له جهمسهرگیرییهكان و هه‌موو گرنگییه‌ك به بنیاتنانی ناوخۆیی بدات و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، پێوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی یه‌كتر بێت و بنیاتنانی حكوومه‌تێك دوور له ره‌وتی به‌شبه‌شێنه‌ی پێشتر.
*پێش هه‌ڵبژاردن، پێشبینی بردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر ده‌كرا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای لاوازیی رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ر، خه‌ڵكه‌كه ده‌نگی به سائیروون دا، خه‌ڵك له‌و رێیه‌وه چ په‌یامێكی گه‌یاند؟.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا جه‌ماوه‌ر به دوو رێ به‌رجه‌سته‌ی هه‌سته‌كانی خۆی كرد، یه‌كه‌میان هه‌ڵبژاردن و دووه‌میش به‌شداری نه‌كردن له هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه په‌یامێكی هاوبه‌شه كه پێویسته پرۆسه‌ی سیاسی بێته گۆڕین، پێویسته له دۆخی گه‌نده‌ڵی و خراپیی به‌ڕێوه‌بردن ده‌ربچین، جگه له‌وه‌ی ویستی گۆڕین و نوێبوونه‌وه هه‌بوو كه به‌هێز له‌كاتی ده‌نگدان و ده‌نگنه‌دانیش ئاماده بوو، ئه‌وانه‌ی به‌شدارییان نه‌كرد هه‌ستی نائومێدییان گواسته‌وه له سایه‌ی ئه‌و هێزه باڵاده‌ستانه‌ی ئێسته كه توانای دارایی و سیاسی گه‌وره‌یان له بنده‌ست بوو.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به سائیروون دا له پێكهاته و پڕۆژه‌كه‌ی، ئه‌وان په‌نجه‌ره‌یه‌كی ئومێدیان تێدا بینییه‌وه كه توانای گۆڕانكاری هه‌یه و به كرده‌نی گۆڕانكاری رووی دا كاتێك زۆر له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی پێشوو ده‌نگیان نه‌هێنا، ئه‌مڕۆش ئه‌وه‌ی روو ده‌دات له پرۆسه‌ی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین بارسته و حكوومه‌ت له‌وانه‌ی پێشوو جیاوازه و هه‌وڵێكی رژد و راسته‌قینه هه‌یه كه ئاماژه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تێك به تایبه‌تمه‌ندی دیار.