دادگای عێراق له كاتی دادگایی كردنی ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌ندام بوون له ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش و له كاره تیرۆرستییه‌كان تێوه‌گلاون، به شێوه‌یه‌كی زۆر بێ به‌زه‌ییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات به شێوه‌یه‌ك له 10 خوله‌كی سه‌ره‌تای دانیشتنی گوێگرتن 40 ژنی تیرۆرستی داعش فه‌رمانی له سێداره دانیان بۆ ده‌رچووه له‌لاییه‌ن دادگاوه.
ڕاپۆرتێك له‌باره‌ی دادگای كردنی ژنانی نێو داعش له پێگه‌ی
The Guardian بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باسی دادگای كردنی ژنێكی بیانی به‌ناوی جه‌میله بۆتۆته ده‌كات، كه خه‌ڵكی فڕه‌نسایه له‌گه‌ڵ كچه دوو ساڵه‌كه‌ی ده‌كات، كه له ژوورێكی دادگای به‌غدا داوای یارمه‌تی ده‌كات و ده‌پاڕێته‌وه به‌هانایه‌وه بچن.
بۆتۆته ته‌مه‌نی 29 ساڵه، ژنێكی باڵا بووكه و چاویلكه‌یه‌كی پزیشكی له چاوه، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش گیراوه و له‌یه‌كێك له زیندانه‌كانی به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه تا كاتی دادگایییهكهی، بۆتۆته گوتی، من لێره شێت ده‌بم، وا ڕووبه‌ڕووی له سێداره‌دان یان زیندانی تاهه‌تایی ده‌بمه‌وه لێره‌یش هیچ كه‌سێك قسه‌یه‌ك ناكه‌ن ته‌نانه‌ت باڵوێز و ئه‌و كه‌سانه‌ی له زیندانیشن هیچ شتێكم پێناڵێن.
كاتێك پاساوانان نزیك بوونه‌وه له بۆتۆته و هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی به‌هه‌مان تۆمه‌ت گیرابوون كه له ناویان خه‌ڵكی ئاسیا و توركیا هه‌بوون و مێرد و منداڵیان له‌ده‌ست دابوو له‌شه‌ڕی داعش، بۆتۆته هاواری كرد و گوتی، تكایه منداڵه‌كه‌م لێ دوور مه‌كه‌نه‌وه، ڕێم بده‌ن پاره‌تان پێشكه‌ش كه‌م، پێوه‌ندی به خێزانه‌كه‌مه‌وه بكه‌ن ته‌نیا لێره دهرمبهێنن.
له دوای ئه‌وه بۆتۆتهیان برده شوێنی چاوه‌ڕوان كردن تا دادوه‌ر بانگی ده‌كات به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك و باڵوێز و دیپلۆماتكارێكی فڕه‌نسا ئاماده‌ی دادگایییهكه نه‌بوون و هیچ كه‌س و كارێكی له‌وێ نه‌بوون و به‌ته‌نیا خۆی و منداڵه‌كه‌ی بوو، هاوكات ئه‌گه‌ر ده‌ربكه‌وێت پێوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌بووبێت ئه‌وا سزاكه‌ی زیندانی تاهه‌تایی یان له سێداره‌دان ده‌بێت.
بۆتۆته یه‌كێكه له‌و ژنانه كه ژماره‌یان 15 كه‌س بوو له هه‌فته‌ی ڕابردوو له دادگای به‌غدا دادگایی كردن به‌هۆی شه‌ڕی نێوان عێراق و ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش مێرده‌كانیان كوژرابوون و ببوونه هۆی كوشتنی به‌ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی كورد و ئێزیدی و خه‌ڵكی عێراق، هاوكات زۆرێك له‌و ژنانه به ئاره‌زووی خۆیان هاتوونه‌ته عێراق به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ مێرد و خێزانه‌كانیان له ئه‌وروپا و ئاسیاوه هاتوونه‌ته ناو داعش و پێوه‌ندییان به ڕێكخراوه‌كه‌وه كردووه.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، زیاتر له 40 هه‌زار هاوڵاتی بیانی له 110 وڵاتی جیاجیاوه هاتوونه‌ته عێراق و سووریا بۆ پێوه‌ندی كردن به ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌گوێره‌ی ئامارێك ده‌ریخستووه هه‌زار و 900 كه‌سیان خه‌ڵكی فڕه‌نسا بوونه و 800 كه‌سیان هاوڵاتی به‌ریتانی بوونه.
له ساڵی 2014، بۆتوته له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د نه‌سره‌دینی مێردی و دوو منداڵی هاتوونه‌ته عێراق، به‌ڵام كوڕێكی و مێرده‌كه‌ی له شه‌ڕی مووسڵ له ساڵی 2016 ده‌كوژرێن، دوای ساڵێك خۆیشی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه له باكوری عێراق گیراوه و نێردراوه بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زیاتر له هه‌زار ژن كه زۆرینه‌یان منداڵیان له‌گه‌ڵه و هه‌ندێكیان له دایك نه‌بوونه، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونیان له ڕێكخراوی داعش گیراون و چاوه‌ڕێی دادگایی كردنن.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له كاتی دادگایی كردنی ئه‌م ژنانه به شێوه‌یه‌كی بێ به‌زه‌ییانه سزاكانیان به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنرێت به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تایی 10 خوله‌كی دانیشتنی گوێگرتنی دادگا، سزای له سێداره‌دان بۆ 40 ژن ده‌رچووه و هه‌روه‌ها چه‌ندان ژنی تر سزای زیندانی كردنی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ر سه‌پێنراوه.
تا ئێسته‌یش فڕه‌نسا و ئه‌وروپا دژی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی وڵاته‌كانیانن كه به ئاره‌زووی خۆیان پێوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و له به‌غدا دادگایی ده‌كرێن، به‌ڵام هه‌ندێك ئاسانكارییان له‌باره‌ی منداڵه‌كانه‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانیان نییه، به‌ڵام هیچ لێبوردێك و هاوكارییه‌كی دایك و باوك و گه‌وره‌كان ناكه‌ن كه به بڕیاری خۆیان چوونه‌ته ڕێكخراوه‌كه.
له‌ماوه‌ی پێشوو، فلۆرێنس پارلی وه‌زیری به‌رگری فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه لێپرسینه‌وه‌ی توندییان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌باره‌ی كارهكانییانهوه، هاوكات به‌رپرسانی فڕه‌نسا به حكوومه‌تی عێراقیان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕابكه‌ن نابێت بحه‌سێنه‌وه.
له چه‌ند ڕۆژی پێشوو، له كاتی دادگایی كردنی له‌لایه‌ن دادگایی به‌غداوه، ژنێك بێ‌تاوان ده‌رچوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به‌زۆر هێنابوویه عێراق و پێوه‌ندی به داعشه‌وه كردبوو، له كاتێكدا كه زۆرێكی تر له ژنانی عێراقی به ئاره‌زووی خۆیان بوونه‌ته ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه و له‌لایه‌ن دادگاوه سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه.
زه‌هرا عه‌بدولوه‌هاب ژنێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه و خه‌ڵكی تاجیكستانه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی به‌ر له پێنچ ساڵ هاتوونه‌ته سووریا و دواتر شووی به پیاوێكی تورك كردووه و له عێراق نیشته‌جێ بوونه و منداڵێكیان هه‌یه، به‌ڵام له شه‌ڕه‌كه مێرده‌كه‌ی و باوكی ده‌كوژرێن و ئێسته ته‌نیا له‌گه‌ڵ دایكی و منداڵه‌كه‌ی ماونه‌ته‌وه و گیراوه و داوا ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه ڕێكخراوی داعش زۆر باش بووه بۆی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانیویه‌تی ببێته باڵاپۆش و خۆی داپۆشێت.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌یه كه چی ده‌كرێت و داهاتووی ئه‌و منداڵانه به كوێ ده‌گات له كاتێكدا كه هیچ تاوانێكیان نییه.