كادیلاك یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێلی ناوازه و به‌هێز كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و كۆمپانیایه بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
carconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كادیلاك ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه، كۆمپانیای كادیلاكی ئه‌مه‌ریكی له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Cadillac CTS" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌ته بازاره‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه بۆیه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كریاران.
كۆمپانیای كادیلاك له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه زانیاری زۆرتری خستووه‌ته ڕوو و هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ئۆتۆمبێله‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی ڕاكێشانی 420 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
له‌باره‌ی نرخی كادیلاكی مۆدێل 2018، كۆمپانیاكه نرخه‌كه‌ی ئاشكراكردووه، هه‌ر ئۆتۆمۆبێلێكی كادیلاك سی تی ئێس به بڕی 46 هه‌زار و 495 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كان دێته فرۆشتن.