بڕیار وایه بۆ كۆتایی ساڵی 2018 هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یه‌ك دروست بكات كه خێراییه‌كه‌ی له ده‌نگ زیاتر بێت و ئه‌م فڕۆكه‌یه‌ش ناو ده‌برێت به فڕۆكه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
bloomberg" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین فڕۆكه ده‌كات كه خێراییه‌كه‌ی له ده‌نگ زیاتره و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی قسه‌كانی بریكاری "FAA" كه له سایتی سه‌ره‌كیی كۆشكی سپییه‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه و ده‌ڵێت، بڕیار وایه به هاوكاری هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كۆتایی ئه‌مساڵ فڕۆكه‌یه‌ك دروست بكه‌ین كه خێراییه‌كی له خێرایی ده‌نگ زیاتربێت.
ماڵپه‌ڕه كه له درێژه‌ی بابهتهكادا چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م فڕۆكه خێراییه‌ی ئاشكرا كردووه، كه فرۆكه‌كه ده‌توانێت بگات به له %80 ی خێرایی ده‌نگ، كه به‌نزیكه‌یی ده‌كاته بڕینی 670 میل له سه‌عاتێكدا كه ده‌كاته 1078 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، جگه له‌وه‌یش فڕۆكه‌كه ده‌توانێت زیاتر له 30 هه‌زار پێ به‌رز ببێته‌وه به‌بێ كه‌مبوونه‌وه له ئاسی خێراییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌یش روونكراوه‌ته‌وه كه ئه‌م فڕۆكه‌یه خاوه‌ن بۆدییه‌كی گه‌وره‌یه و به تاكه فڕۆكه داده‌نرێت كه بۆدییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بێت و بتوانێت به خێرایی ده‌نگ بفڕێت.