خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردستان 24 "كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی" له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌ی له وڵاتی جۆرجیا، له گه‌رماوێكی ئه‌و وڵاته‌دا گۆرانی گوت، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌ناو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جاره كچێكی كورد ئه‌م كاره بكات.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م كاره‌ی "كانی" به ئاسایی ناو ده‌به‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبرا خۆی كه‌سێكه له ده‌ره‌وه په‌روه‌رده بووه و ئه‌وه‌یش به شێكه له كولتووری ئه‌و، به‌شێكی تر له هاووڵاتییان ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه له‌به‌ر مانگى ڕه‌مه‌زان نه‌ده‌بوو كارێكى وا بكات.
هونه‌رمه‌ند كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی نیشته‌جێی وڵاتی هۆڵه‌ندایه، جگه له‌كاری هونه‌ری، هاوكات له بواری راگه‌یاندندا كار ده‌كات، ئه‌و جار جاریش گۆڕانی و شیعر ده‌نووسێت.