كتێبه ئینگلیزییه‌كه‌ی چیمه‌ن ساڵح ده‌گاته كتێبخانه جیهانییه‌كان
چیمه‌ن ساڵح ژنه نووسه‌ری ناسراوی كورد، كتێبێك به زمانى ئینگلیزى بڵاو ده‌كاته‌وه و باسى ئه‌و بارودۆخانه ده‌كات كه ئێسته دنیا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و كتێبه‌كه له یه‌كێك له كتێبخانه جیهانییه‌كان دێته فرۆشتن.
چیمه‌ن له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كتێبه‌كه‌ی به‌ناوى "زه ۆرد ئین كایۆس، واته دنیا له گێژاودا"، له هه‌موو به‌شێكیدا ئاماژه به لایه‌نێكى گرنگى مێژوو و بارودۆخ و ئاسۆى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان كردووه، نه‌ك ته‌نیا كورد، به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك كریستیان و كوردى ئێزیدى و ته‌نانه‌ت جووی له‌خۆ گرتووه. دووپاتی ده‌كاته‌وه "ده‌مه‌وێ به‌شداربم له دنیای نوێ بۆ له یه‌كتر نزیككردنه‌وه‌ی مرۆڤ".
نوێترین كتێبت به ناوى چییه كه به ماوه‌یه‌كى كه‌م گه‌یشته كتێبخانه جیهانییه‌كان؟
The World In Chaos زه ۆرلد ئین كایۆس، ناوى كتێبێكمه به زمانی ئینگلیزی نووسیومه و تازه بڵاوم كردووه‌ته‌وه، 150 لاپه‌ڕه‌یه و له‌سه‌ر نوێترین ئه‌و بارودۆخانه ده‌دوێت كه دنیاى ئێسته تێیدا ده‌ژی و ده‌گوزه‌رێت، له‌و كتێبه‌دا ژماره‌یه‌كى زۆر له چه‌مك و به‌ها جیهانییه‌كان كه له دواى شه‌ڕى دووه‌مى جیهانه‌وه سیاسه‌ت و ستراتیجهكانى دنیا به‌ڕێوه ده‌بات، خراوه‌ته به‌رباس و شیكردنه‌وه.
ناوه‌ڕۆكی كتێبه باس له چى ده‌كات؟
ئه‌م به‌رهه‌مه‌م له كۆى بابه‌ته‌كانیدا به وردى باس له ته‌نگژه‌ى پرۆسه‌ى بڕیارسازیی ده‌كات له دنیادا كه به‌هۆى سیاسه‌تێكى سه‌رلێشێواوی دژه مرۆیی، مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى مرۆڤ و به‌ڕێوه‌بردنى دنیا دروست كردووه .
به‌نیاز نیت بیكه‌یت به‌كوردى؟
نایكه‌م به كوردى و خۆى به زمانى ئینگلیزى نووسراوه.
ئه‌و كتێبه‌ت تا چه‌ند باس له چه‌مكى دیمو‌كراتى و مافى مرۆڤ ده‌كات به‌گشتى؟
جگه له‌و ڕه‌وته نوێیه‌ى كه بڕیارسازانى دنیا ئێسته پێیدا ده‌ڕۆن، له كتێبه‌كه‌دا به‌وردى شرۆڤه كراوه به‌تایبه‌تى له پرسى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكه‌كانى دیمو‌كراتى و مافى مرۆڤ و گه‌لان و شوێن و پێگه‌ى داوده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئه‌ی هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه‌ته كوێی بهرههمهكهتهوه، به‌تایبه‌ت كه خوێنه‌ری ئینگلیزی ده‌یبینن؟
به‌ڵێ به‌شانازییه‌وه له چه‌ند به‌شێكی كتێبه‌كه‌دا چۆنیه‌تیى ئیداره‌ى دنیا و هه‌رێمى كوردستانیش بۆ سه‌رچاوه‌ى مرۆیی و ژن و پرسى چاره‌نووسى كورد و په‌ره‌پێدانى داوده‌زگاكانى و یاسا و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆرى له‌خۆ گرتووه بۆ سه‌رچاوه‌كه و دنیا و باسى ماف و پێگه‌ى پێكهاته‌كان و گرفتى ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریی ده‌كات، هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه به‌شێوه‌یه‌ك له دووتوێی كتێبه‌كه‌دا به‌ستراونه‌ته‌وه به جۆرێك له گێژاوى رێكخراو كه ئێسته دنیا به‌ڕێوه ده‌بات.
ئابوورى كه ئێسته به‌شێكى گرنگى دنیایه له‌و كتێبه‌تدا شوێنی گرتووه؟
به‌ڵێ ئابوورى ته‌وه‌رێكى گرنگى ئه‌و كتێبه‌یه و له زۆربه‌ى بابه‌ته‌كاندا كێشه جیهانییه‌كان به بارودۆخى ئابوورییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ى به‌شى یه‌كه‌مى تایبه‌ته به هۆیه‌كانى سستى و شرۆڤه‌كردنى گه‌شه‌كردنى سه‌رچاوه‌ى مرۆیی له كوردستان و ڕێیه‌كانى سوودوه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ى مرۆیی وه‌ك ڕێیه‌ك بۆ گه‌شه‌كردنى ئابوورى نیشتمانى له كوردستان .
چى واى لێ كردى ئه‌و كتێبه چاپ بكه‌یت؟
ماوه‌یه‌كى كورت بوو ئه‌و بیروڕایانهم به زمانى ئینگلیزى له كه‌ناڵه جیاوازه‌كانى دنیادا بڵاو ده‌كرده‌وه و بووه جێى سه‌رنجى ژماره‌یه‌كى باش له خه‌ڵكى شاره‌زاى بوارى سیاسه‌ت و یاسا و كارگێڕى و كاروبارى دنیا و ئه‌كادیمى و خه‌ڵكانى جیاواز، گه‌لێك بیروڕا و سه‌رنجى گرنگم پێ گه‌یشت له شوێنى جیاجیاى دنیاوه، ئه‌وانه بۆ من وزه‌یه‌كى زۆر و گه‌شبینییه‌كى زۆرى به‌خشی به‌وه‌ی ده‌توانم به نووسینى بیروڕاكانم و بڵاوكردنه‌وه‌یان له كتێبێكدا كاریگه‌ریم هه‌بێت. ته‌نانه‌ت واى لێ كردم قۆناغێكى نوێ بده‌مه بیركردنه‌وه و نووسینى خۆم و یه‌كه‌م به‌رهه‌مى ئه‌و قۆناغه نوێیه‌ش ئه‌و كتێبه‌یه كه هه‌وڵم دا زیاتر تێیدا له‌سه‌ر ئه‌و باسانه بدوێم و په‌ره‌یان پێ بده‌م، به جۆرێك ئاماده بێت خه‌ڵكى جیاواز بیخوێننه‌وه و منیش وه‌ك ژنێكى كورد قسه‌ى رژدم له‌سه‌ر ڕه‌وتى كاروبارى دنیا هه‌بێت.
زۆر قسه له‌سه‌ر دنیای ئێسته ده‌كه‌ی، ده‌توانی پێمان بڵێی دنیا ئێسته چییه‌تی؟
پێم وایه ئێسته دنیا له گێژاوێكى رێكخراودا به‌ڕێوه ده‌چێ كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر چاره‌نووسى مرۆڤ هه‌یه و ڕووداوه‌كانى ئه‌و دواییه‌ش زۆربه‌ى كاریگه‌رن به‌وه، هه‌روه‌ها وڵاتى خۆیشمان به‌هه‌مانشێوه له گێژاودایه چ به كاریگه‌رى ڕه‌وته جیهانییه‌كان و چ به‌هۆى گرفت و ئاسته‌نگه‌كانى خۆى و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاست قسه‌كردن و گفتوگۆى رژد پێویسته تا دنیا به‌گشتی و وڵات به تایبه‌ت ببێت به شوێنێكى ئارامتر بۆ مرۆڤ .
له‌م دواییه‌دا ئێوه‌ش وه‌ك ژنی كورد شانبه‌شانى پیاو له شه‌ڕى دژى تیرۆر به‌رگریتان له دنیا كرد، ئایا له‌و كتێبه‌تدا تا چه‌ند ئاماژه‌ت به‌وه كردووه به‌شدارى دنیا بكه‌ن له خۆشى و ناخۆشییه‌كان؟
له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی له شه‌ڕى دژه تیرۆر، ژنی كورد پێناسێكى زۆر گرنگى به هه‌وڵ و قوربانیدان و ئازایه‌تى بۆ خۆى دروست كرد و دیمه‌نى جه‌نگاوه‌رى ژن بوو به براند له‌ناو دیمه‌نه‌كاندا، من ئه‌وه بهشانازییهكى گه‌وره ده‌زانم، ئه‌گه‌رچى شه‌ره‌فى ئه‌وه‌م نه‌بوو ڕاسته‌وخۆ به‌شدارى تێدا بكه‌م، به‌ڵام پێم باش بوو ئه‌گه‌ر كارێكى بچو‌وكیش بێت به دنیا بڵێم ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به بیركردنه‌وه‌شمان له‌گه‌ڵ دنیا به‌شدارى بكه‌ین.
بیرت له‌وه كردبووه‌وه رۆژێك له ڕۆژان نووسینه‌كانت بڵاو بكه‌یته‌وه و له ته‌واوى دنیاوه پێوه‌ندیت پێوه بكرێت؟ ئایا ئه‌وه رووی داوه به‌هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه ئینگلیزییه‌وه؟
له‌وانه‌یه كاتێك من یه‌كه‌م جار نووسینم كردووه جیۆگرافیاى خه‌یاڵم زۆر بچووك بووه، پێشبینیم نه‌كردووه ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ ببینم له‌و شێوه‌یه‌دا كتێب بڵاو بكه‌مه‌وه، به‌ڵێ له شوێنى جیاوازى دنیاوه رۆژنامه‌نووسان پێوه‌ندیم پێوه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌م بدوێن .
كه‌واته سوپاسى كێ ده‌كه‌یت؟
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ى تواناى زانستى و به‌هره‌مه‌ندى خۆیان به‌كار هێنا تا ئێمه له‌و ئازادییه به‌رفراوانه‌ى پێوه‌ندیكردن بژین و خه‌ونى گه‌وره‌مان بۆ دروست بێت، ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین و بیر بكه‌ینه‌وه ده‌سكه‌وته‌كانى ئه‌وان بپارێزین و بۆ نیازى پاك به‌كاری بێنین.
له‌و كاره‌تدا به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى و گشتى هه‌وڵى چیت داوه؟
له زۆربه‌ى ئه‌و كاره‌مدا هه‌وڵى ئه‌وه‌م داوه به تێڕوانین و بۆچوونى خۆم ئه‌وه بخه‌مه روو كه مرۆڤ خاوه‌ن ماف و ویست و شكۆ و تایبه‌تمه‌ندى خۆیان بن.
به‌پێی زانیارییه‌كان ته‌نیا باسى كوردت نه‌كردووه له‌و كتێبه‌دا، به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستانى له‌خۆ گرتووه؟
ئه‌و نووسینه‌ى من كه كتێبێكه به‌ناوى زه ۆرد ئین كایۆس، واته دنیا له گێژاودا، له هه‌موو به‌شێكیدا ئاماژه‌م به لایه‌نێكى گرنگى مێژوو و بارودۆخ و ئاسۆى كوردستان و خه‌ڵكى كوردستان كردووه، نه‌ك ته‌نیا كورد، به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌ك كریستیان و كوردى ئێزیدى و ته‌نانه‌ت جووی له‌خۆ گرتووه له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان به پیاو و ژنه‌وه .
ئێسته ئه‌و كتێبه گه‌یشتووه‌ته كتێبخانه جیهانییه‌كان؟
كه‌سێك له ئه‌زموون و دید و ڕه‌گه‌ز (من خۆم وه‌ك كه‌س) نه‌بێ، زۆر ئه‌سته‌مه به‌و زمانه قسه بكات و بنووسێت، ئه‌وه لایهنێكیهتى كه زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها جگه له‌وه‌ى به زمانى ئینگلیزی به‌رده‌سته بۆ خوێنه‌رى بیانى، له هه‌مان كاتدا له كتێبخانهى ئهمهزۆنى جیهانی دێته فرۆشتن.
تا چه‌ند مایه‌ى شانازى و خۆشحاڵییه له پاڵ كولتوورى هه‌مه‌ڕه‌نگى وڵاتان له خه‌ڵك و خاك و وڵاتى خۆت بدوێیت، بۆ نزیككردنه‌وه‌ى بیروڕاى مرۆڤه‌كان له یه‌كتر؟
ئه‌وه جێى خۆشحاڵییه بۆ من كه له دروستكردنى مێژوو له‌ناو ئه‌و دنیایه‌ى كه كولتوورى هه‌مه‌ڕه‌نگى تێدایه، منیش له وڵات و خه‌ڵكى خۆم بدوێم، ئه‌گه‌رچى ئه‌وه‌ى ئێمه ده‌بینین خه‌ڵكى ئێمه ئه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌ڕوات و ناڕوات زۆربه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنیان زۆر له ئاستێكى ڕووكهشدایه وه‌ك كلیپى ناجۆر و شتى زۆر رووكه‌ش، به‌ڵام من هیچ ڕۆژێك ئیراده‌م به‌رانبه‌ر ئه‌وه نه‌شكاوه، دڵنیام نه‌وه‌یه‌كى خوێنده‌وارى دنیا بین دێت و له‌خۆى ده‌گه‌ڕێ و خۆى ده‌دۆزێته‌وه، خۆم پێم گرنگه سنووره‌كانى به نووسین بشكێنم و بیروڕاى مرۆڤ له‌یه‌ك نزیك بكه‌مه‌وه.
وشه/ هه‌ولێر- شاخه‌وان شێخانى