له ڕێی كامێراكانی چاودێرییه‌وه، ڤیدیۆی ژن و مێردێكی تورك له‌ناو شه‌قامێكی ئیسته‌نبوڵ بڵاو كرایه‌وه، كه پیاوه‌كه زۆر به خراپی هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنه‌كه‌ی و لێی ده‌دات.
ئه‌م دیمه‌نه‌ش كاریگه‌ری لای هاووڵاتییانی تری سه‌ر شه‌قامه‌كه دروست كرد، بۆیه به په‌له دوو پیاو له ڤیدیۆكه‌دا پیشان ده‌درێت، كه به شه‌ق له پیاوه‌كه ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌نه سه‌ر زه‌وی و تۆڵه‌ی ژنه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م كاره به‌وه‌ش نه‌وه‌ستا، پیاوه‌كه چه‌ند داوا ده‌كات ڕێی بده‌ن بڕوات، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه ناهێڵن و چاوه‌ڕوانی هاتنی پۆلیس ده‌كه‌ن، به‌ره‌و بنكه و دادگای ده‌به‌ن.
میدیاكانی توركیا زیاتر له‌سه‌ر ڤیدیۆكه ڕوونكردنه‌وه‌یان دا، ئاشكرایان كرد كه ڕۆژی چوارشه‌م، به یه‌كجاری ژن و مێرده‌كه له دادگاوه جیا بوونه‌ته‌وه و هه‌ر كه‌سه و به‌لای ژیانی خۆیدا ڕۆیشتووه.