ماوه‌یه‌كه پڕۆژه‌یه‌كى نوێ هاوشێوه‌ی "كۆشكی فرۆشتن" له زۆر شوێنی هه‌ولێر سه‌رنجى هاووڵاتییان و گه‌شتیارانى ڕاكێشاوه، به تایبه‌ت كه هێشتا نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م به‌دواداچوونه‌ی "وشه"دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و كۆشكانه كه له‌سه‌ریان نووسراوه VT، شوێنى فرۆشتنی پێداویستین به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی و 24 سه‌عات وه‌ڵامی داواكاری كڕیار ده‌ده‌نه‌وه.
فراوانی ئه‌و بازاڕه مۆدێرنانه له زۆر وڵات كاری پێ ده‌كرێت كه كارمه‌ندی نییه و له رێگه‌ی پاره‌ی ئاسن یان كارتی بانكه‌وه خواسته‌كه‌ت به ژماره ده‌خه‌یته ڕوو، ئه‌ویش پاره‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و خواسته‌كه ده‌خاته خواره‌وه‌ی ئامێره‌كه. به‌ڵام له كوردستان كارتی بانك نه‌بووه به به‌شێك له ژیان و پاره‌ی عێراقیش ورده‌ی ئاسنی نییه.
له به‌شێكى زۆرى شه‌قامه گشتییه‌كانى هه‌ولێر و به‌رده‌م شوێنى وه‌ستانى پاس و هه‌ندێك له سیتییه‌كانی نیشته‌جێبوون، ئه‌و كابینانه ده‌بینرێت، به‌ڵام بۆ خه‌ڵك پرسیاره و نازانن چیه و بۆچى به‌كار دێن.
شنۆ كاكه سابیر فه‌رمانبه‌رى یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى حكوومه‌ته كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامى 60 مه‌ترى هه‌ولێر، به‌گوته‌ی خۆی "ته‌نیا هێنده ده‌زانم ده‌ڵێن ئه‌و كابینانه دووكانى مۆدێرنن بۆ شت فرۆشتن".
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌یه كه ئه‌و كابینانه ئه‌گه‌ر بازاڕی هاوچه‌رخ بێ زۆر باشه. بۆ ئه‌وه‌یش پشت به‌وه ده‌به‌ستێ كه "باشتره له‌وه‌ی شتى سه‌ر شه‌قام بكڕین و بیخۆین. چونكه پێم وایه ده‌توانرێت چاودێرى بكرێت و كوالێتى شتهكانیشى باشتر بێت له‌وه‌ى هه‌یه له بازاڕ".
شنۆ داوا ده‌كات په‌له بكرێت له كردنه‌وه‌ى ئه‌و كابینانه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك "كه‌ره‌سته‌كانی ناوی گرانتر نه‌بێت له‌وه‌ى هه‌یه له بازاڕ، واتا كوالێتى كه‌ره‌سته و نرخى هه‌وڵێك بێت بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی پایته‌خت و گه‌شتیار".
بازاڕی كوردستان كه زۆرینه‌ی پێداویستییه‌كانی توركیا و ئێران پڕی ده‌كه‌نه‌وه، به‌وه ناسراوه كه به‌رده‌وام كه‌ره‌سته‌ی به‌سه‌رچوو و خراپ ته‌نیویه‌تی و ساڵانه سه‌دان هه‌زار تۆن كه‌ره‌سته‌ی خراپی ئێرانی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێ. ئه‌وه‌یش جۆرێك له ترسی لای هاووڵاتییان دروست كردووه.
كاروان جه‌بار كارمه‌ندی شاره‌وانى چواری هه‌ولێر بۆ "وشه" زانیاری ده‌خاته ڕوو كه له‌باره‌ی كۆشكه‌كان و ده‌ڵێ، "ئه‌و كابینانه دابه‌شى سه‌ر هه‌موو هه‌ولێر كراون و له سنوورى شاره‌وانى ئێمه‌یش چه‌ند دانه‌یه‌ك بوونى هه‌یه، سیمایه‌كى جوانى هه‌یه و جێى دڵخۆشییه. به‌گوته‌ی كاروان "ئه‌و كابینانهى به VT ناسراوه، پێى ده‌ڵێن (تۆباكۆ) مینى ماركێتێكى مۆدێرنه بۆ خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، نه‌ك شاره‌وانى".
له به‌رانبه‌ردا به‌رپرسێكى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات كه ئه‌و كابینانه به‌مزووانه هه‌مووى ده‌كرێته‌وه و سوودێكى زۆرى هه‌یه، كه‌رتى تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتى ده‌كات و كارمه‌ندى له‌سه‌ر داده‌نرێت، وه‌ك ئه‌وه نییه كه هاووڵاتییان وا ده‌زانن به كارت ئیش ده‌كات.
هۆگر دزه‌یى بۆ "وشه" گوتی، "ئه‌و كابینانه له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ته‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و سه‌رجه‌م تێچووهكانیشى كه‌رتى تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، شیرینی و جگه‌ره و خۆراك و سارده‌مه‌نى و ئاوى تێدایه بۆ فرۆشتن"..
دزه‌یى ئاشكراى كرد ئه‌و ماركێتانه له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن و كارمهندهكانیشى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى سه‌رپه‌رشتى ده‌كات بۆیان دابین ده‌كات. واتا سه‌ربه حكوومه‌ت نابن، سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئێسته كۆتای پێ هاتووه و به‌منزیكانه ده‌كرێنه‌وه.
مه‌هاباد عه‌لى مامۆستاى زانكۆ و پسپۆڕ بوارى به بازاڕكردن، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه نیشتمانى ئه‌و كابینانه و سه‌ره‌تاى دروستبوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌رویج و شتێكى مۆدێرن و ناوازه‌یه، له به‌شێكى زۆرى وڵاتانى كه‌نداو ئێسته بوونى هه‌یه و دوو جۆره.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى به بازاڕكردن ده‌ڵێت، كابینه‌ى تۆباكۆ بۆ دوو مه‌به‌ست به‌كار دێت، یان مینى ماركێته یان شوێنى پشووى كاتی و خواردنه‌وه‌یه‌كى خێرایه، به‌ڵام به‌گوته‌ی ئه‌و "له یه‌ككاتدا هه‌ردوو ئیشه‌كه له‌و كابینانهدا ناكرێ".
"ئه‌وه‌ى مینى ماركێته به‌گوێره‌ى ستاندارد ده‌بێت له‌ناو شار و له شه‌قامه گشتییه‌كان شوێنى بۆ دابین بكرێت، هه‌رچى ئه‌وه‌ى پشووى كاتى پێ ده‌ڵێن، له شهقامهكانى ده‌ره‌وه‌ى شار داده‌نرێت و گه‌شتیار و شوفێر بۆ خواردنه‌وه‌ى سارده‌مه‌نی و چاو و قاوه لا ده‌ده‌ن بۆی تا به‌ر له هاتنه ناوشار ماندوویه‌تى ڕێیهكهیان كه‌م بێته‌وه" مهاباد وای گوت.