مامۆستایه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رچاو هه‌موو قوتابییانی پۆله‌كه‌یدا، به شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه به‌چكه كیسه‌ڵێكی نه‌خۆشی ژه‌هراوی كرد و چاوه‌ڕێی كرد تا مرد.
رۆبه‌رت كروسلاند مامۆستای زه‌ینده‌زانی قوتابخانه‌یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به تاوانی كوشتنی به‌چكه كیسه‌ڵێكی نه‌خۆش سزا درا، چونكه له‌به‌رچاوی به‌شێكی زۆری قوتابییه‌كانیدا خواردنی ژه‌هراوی پێی دا و كوشتی.
ئه‌م مامۆستایه دوای ئاشكراكردنی له لایه‌ن قوتابییه‌كانییه‌وه، پۆلیس گرتیان و دادگایی كرا، سزاكه‌ی گرتن له نێوان شه‌ش مانگ ده‌ست پێ ده‌كات، له‌گه‌ڵ پێبژێری به بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی كاره‌كه‌شی، ڤیدیۆیه‌كی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردبووه‌وه، كه تێیدا ساتی مردنی كیسه‌ڵه‌كه‌ی تۆمار كردووه، نه‌یزانیبوو كه ده‌بێته به‌ڵگه بۆ تاوانباركردنی و سه‌لماندنی كاره نامرۆڤانه و قێزه‌ونه‌كه‌ی.
ڤیدیۆكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه و خه‌ڵك چه‌ندان جۆر خوێندنه‌وه‌یان بۆی كردووه.