ڕۆژنامەی ئاوێنە ڕاگیرا

:: PM:02:42:05/06/2018 ‌
ئەمڕۆ سێشەم پێنجی حوزەیران، ڕاگرتنی ڕۆژنامەی ئاوێنە دوای 12 ساڵ‌ بەردەوامبوون ‌و بڵاوكردنەوەی‌ 927 ژمارەی‌ 20 لاپەڕەیی‌ بەهۆی‌ تەنگژەی‌ دارایییەوە ڕاگەیەنرا.

ئەمڕۆ لە هەواڵێكدا ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئاوێنە ڕای گەیاند، لە ماوەی‌ چوار ساڵی‌ رابردوودا ئاوێنە بەتەنگژەیەكی‌ سەختی‌ داراییدا تێپەڕیوە، بەڵام چیتر لە توانایدا نییە كە بەمشێوەیە بەردەوام بێت و ڕادەگیرێت.

ئاوێنە ئاماژەی بەوە كردووە كە لەمڕۆوە ئاوێنە بەپێی‌ گرێبەستێك كە لەگەڵ‌ كونسوڵخانەی‌ گشتیی‌ ئەمەریكا لە هەولێر ئەنجامی داوە، هەشت ژمارەی‌ هەشت لاپەڕەیی‌ تایبەت بەهەڵبژاردنەكانی‌ عێراق ‌و كوردستان بڵاو دەكاتەوە.

لەلایەكی ترەوە سەردار محەمەد دوایین سەرنووسەری ڕۆژنامەكە لە وتارێكدا ڕای گەیاندووە، لە ماوەی ئەم 12 ساڵەدا، زۆر هاتن ‌و زۆرێكیش چوون، هەبوون ئاوێنەیان بۆ دەسكەوت ‌و مەرامێكی تایبەتی بەكار هێنا، هەشبوون جگە لە هیلاكی ‌و شەونخوونی هیچی تریان لە ئاوێنە نەدی.

ڕۆژنامەی ئاوێنە ماوەی 12ی ساڵە لە سلێمانی دەردەچێت و تا كاتی ڕاگرتنەكەیشی چەندان سەرنووسەر تێیدا گۆڕاون، هاوكات ڕۆژنامەكە لە دوایین مانشێكی هەفتەی ڕابردوودا ئاشكرای كردوو كە بەشێك لە جڤاتی نیشتمانی گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی خانەی ڕاپەڕاندن دەكەن.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم