له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی مۆندیالی ئه‌مساڵ كه له ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد كه كێ باشترین یاریزانه به‌لای ئه‌وه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ چین كه له شه‌نگه‌های به‌ڕێوه چوو، ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕووسیا، ئاشكرای كرد كه هه‌ریه‌ك له دییگۆ مارادۆنا ڕاهێنه‌ری پێشووی ئه‌رجه‌نتین، لیڤ یاشینی یاریزانی كۆچكردووی ڕووسیا و پێلێی یاریزانی به‌ڕازیل به باشترین یاریزانه‌كانی مێژوو داده‌نێت.
له زیاتر ڕوونكردنهوهشدا كه له لایه‌ن ڕێكخراوی میدیا كۆریوردیشنی چینییه‌وه پرسیاری لێ كرا، ئه‌وه‌ی ڕوون كرده‌وه كه لیڤ پاشین له‌ناو یاریزانه‌كانی ڕووس و سۆڤیه‌تدا به باشترین داده‌نێت، له‌ناو بیانییهكانیشدا پێلێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا به ڕاده‌یه‌كی زۆر سه‌رسامی مارادۆنایه.
شایانی باسه، هه‌شت ڕۆژی تر یه‌كه‌م یاری مۆندیالی ئه‌مساڵ، له یه‌كێك له یاریگا ئاماده‌كراوه‌كانی ڕووسیا ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌واوی یارییه‌كانیش له 12 یاریگادا له 11 شاری جیاجیای ڕووسیا به‌ڕێوه ده‌چن، كه بریتین له شاره‌كانی مۆسكۆ، بترسبۆرگ، كالینینگراند، فولگوگراد، قازان، سامارا، سارانسك، سوچی، یكاترینبورگ، نیجنی نونگفورد و شاری رۆستۆڤ كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای دۆن.