نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دوو مەرجی بۆ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی داناوە تا لە وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بكات.
رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: دوای بڕیاری رۆیشتنی زێنەدین زێدانی راهێنەر، پلانەكانی وەرزی داهاتووی یانەی ریال مەدرید گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و سەرۆكایەتی یانەكە گرێبەستكردنی لەگەڵ نیمار كردۆتە سەرەكیترین كارەكانی ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو.
سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید بە كردار دەستی بە هەنگاوەكانی گرێبەستكردنی لەگەڵ نیمار دەست پێ كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش یاریزانەكە 2 مەرجی خستووەتە سەر مێزی یانەكە.
رۆژنامەكە ئاشكرای كرد كە مەرجی یەكەمی نیمار و بەڕێوەبەری كارەكانی كە باوكییەتی بۆ یانەی ریال مەدرید ئەوە بووە كە بزانن بۆ وەرزی داهاتوو كێ شوێنگرەوەی زێدان دەبێت بەر لەوەی رەزامەندی لەسەر دەستپێكردنی گفتوگۆكان و گواستنەوەیان بدەن.
بۆ ئەم مەبەستە نیمار پێی باش بووە سەرۆكایەتی یانەی ریال مەدرید ئەستێرەی پێشووی تیپەكەی خۆسێ ماریا گوتی وەك راهێنەری یانەكە دیاری بكات.
مەرجی دووەمی نیمار برێتی بووە لە گرێبەستكردن لەگەڵ دوو هاونیشتمانی لە هەڵبژاردەی بەڕازیل كە ئەوانیش برێتین لە ئەلیسۆن بیكەری گۆڵپارێزی یانەی رۆمای ئیتاڵی لەگەڵ ماركینیوسی بەرگریكاری یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی.