ئۆتۆمبێله‌ نوێكه‌ی ئۆدی به‌ دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش خرایه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

:: PM:04:43:07/06/2018 ‌

ئۆدی بۆ ساڵی 2018 چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ناوازه‌ و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێز خستووه‌ته‌وه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ نوێترین به‌رهه‌میدا یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و جوانترین ئۆتۆمبێله‌كانی خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌.

به‌پێی هه‌واڵیك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین ئۆتۆمبێلی ئۆدی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئۆدی ئه‌ڵمانی له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Q5" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه‌ دروست كردووه‌ و خستوویه‌ته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌‌ و هێزێكی زۆری بۆ داناوه‌، بۆیه‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئۆدی.

كۆمپانیای ئۆدی له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه‌ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 369 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.0 لیترییه‌ و شه‌ش پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن حه‌وت گێڕه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 41 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.










وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان