لە سیدەكان گەنجێكی 20ساڵان خۆی كوشت
لە شارەدێی سیدەكان 144 كم لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر گەنجێكی كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
كەیفی خەلیل خانەوادەی گەنجەكە و دانیشتووی دەشتی هێرتێی سەر بە شارەدێی سیدەكان بە "وشە"ی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، سیروان سمایل خدر تەمەن 20 ساڵان دانیشتووی گوندی نزاری دەشتی هێرتە و پیشەی كاسبكارە و خێزاندارە و خاوەن مناڵێكە لە ماڵەكەی بە فیشەكێك كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوتەی خانەوادەكەی، ئەو گەنجە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ هیچ كەسێك نەبووە تا ئێستە هۆكاری خۆ كوشتنی بەتەواوی روون نییە و چاوەڕوانی تەواو بوونی لێكۆڵینەوەن.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران دەست "وشە" كەوتووە، لەماوەی یەك مانگی رابردوو، 11 حاڵەتی كوشتن و خۆكوشتن و گیان لەدەست بە رووداوی جۆراوجۆر لە دەڤەری سۆران هەبووە.
سۆران/ موڕشید برادۆستی
وشە -
سهرخێڵ هاشم