ساڵانه كۆمپانیای سامسۆنگ چه‌ندان مۆبایلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی به‌رز دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆ مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیش یه‌كێك له مۆبایله باشه‌كان و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی به‌هێزه‌كانی دروست كرد و خستیه بازاڕه‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Galaxy J7" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به یه‌كێك له مۆبایله خێراكان و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌یش وایكردووه ببێته جێی سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، كه مۆبایله‌كه تایبه‌تمه‌ندی دوو سیمكارتی هه‌یه و پاترییه‌كی 3000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 350 هێرتز، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 5.50 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 720 به 1080 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 128 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.0 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 215 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.