كۆمپانیای سناپچات له نوێترین ئه‌پده‌یتی ئاپهكهیدا یه‌كێك له به‌سوودترین تایبه‌تمه‌ندی زیاد كرد كه له ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانی ئه‌و نامه و چاتانه‌ی كه سه‌یڤ كراون بیانسڕیته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "
dailymail" كه باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی سناپچات ده‌كات و ده‌ڵێت، له 11ى حوزه‌یراندا كۆمپانیاى سناپچات نوێترین ئه‌پده‌یتی بۆ ئاپه‌كه‌ی دانا كه ئه‌ویش "Clear Chats" ه، كه له ڕیگه‌یه‌وه ده‌توانی چاته سهیڤكراوهكان بسڕیته‌وه، ئه‌وه‌یش گوتراوه كه دوای ئه‌وه‌ی چاته‌كانت سڕییه‌وه لای كه‌سی به‌رانبه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت كه له‌لایه‌ن تۆوه سڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بووه‌ته جێگای دڵخۆشكردنی به‌كارهێنه‌ران و هه‌وادارانی سناپچات، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه ئه‌و كه‌سانه‌ی وازیان هێنابوو له به‌كارهێنانی ئه‌م ئاپه دووباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌كارهێنانی.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی2011 له‌لایه‌ن كۆمپانای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروستكرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له نێوان هاوڕیاندا دروستكراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاریده‌هێنێت.