خانمه پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد "سۆزان كه‌مال" نوێترین وێنه‌ی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه و سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه، به‌ڵام وێنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی سۆزان به‌بێ ماكیاژه.
سۆزان له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نووسیویه‌تی:" په‌رێشانم له‌حه‌سره‌ت ده‌ردی دووری، به لووتفی خۆت بده یاره‌ب سه‌بووری" ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌م خانمه وێنه‌ی بێ ماكیاژ بڵاو ده‌كاته‌وه و پێشتر چه‌ند جارێك وێنه‌ی له‌مشێوه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای هه‌واداره‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه. ئه‌وه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن سۆزان به‌بێ ماكیاژ هیج جوانییه‌كی نییه.
هه‌وادارانی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه بۆ سۆزانیان نووسیوه، كێشه له نه‌كردنی ماكیاژه‌كه نییه، به‌ڵام به ته‌واوی ڕووخسارت لاواز بووه و جوانییه‌كه‌ت نه‌ماوه.
سۆزان كه‌مال، له ساڵی 1987 له شاری سلێمانی له‌دایكبووه، له ماوه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "ئین ئارتی" دوو بوو، دواتر وازی له‌و كه‌ناڵه هێنا و له كه‌ناڵی "كورد ماكس" ده‌ستی به‌كار كرده‌وه، سه‌ره‌تای هاتنه ناو كاری ڕاگه‌یاندنی بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه.