یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی 2 Resident Evil یه‌كێكه له‌و یارییه كلاسیكیانه‌ی كه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه و له كۆندا خه‌ڵكانێكی زۆر ئه‌م یارییه ترسناكه‌یان كردووه، بۆیه هه‌وادارانی یارییه‌كه داوایان كردووه كه ئه‌م یارییه نوێ بكرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێكردنه‌وه‌ی یاری 2 Resident Evil ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای "سۆنی" له كۆنفرانسێكی په‌خشكردنی یارییه‌كانیدا بۆ ساڵی 2018، نوێترین تڕه‌یله‌ی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی یاری 2 Resident Evil و به‌ڵێنی دا بۆ 25 ی مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2019 ئه‌م یارییه بۆ پله‌یسته‌یشن سێ و چوار بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، كه گرافیكی 4K تێدا به‌كار هێناوه.
یاری Resident Evil "نیشته‌جێی خراپكاران"، یه‌كێكه له یارییه ترسناكه‌كان دنیا كه له چه‌ندان به‌شی جیاواز پێك دێت و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، ئه‌م یارییه له‌لایه‌ن شینجی میكامی و تۆكورۆ فوجیوارا دروست كراوه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه به‌رهه‌می كۆمپانیای كاپ كۆمه كه كۆمپانیاكه تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند یارییه‌كی ترسناك، له‌و كاته‌وه چه‌ند لقێكی لێ بووه‌ته‌وه و چه‌ندان ئه‌نیمه‌یشن و كتێب و ڕۆمانیشی له‌سه‌ر ده‌رهێنراوه.