ڤۆكسواگن كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ ساڵی 2018 نوێترین ئۆتۆمبێلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه به‌شێوازێكی زۆر به‌هێز و دیزاینێكی ناوازه دروستی كردووه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ئۆتۆمبێلی ڤۆكسواگن ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤۆكسواگن له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Atlas" ی به‌شێوازێكی به‌هێز و ناوازه دروست كردووه و خستوویه‌تییه بازاڕه‌كانی دنیاوه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه، بۆیه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی كڕیار و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله‌كانی ڤۆكسواگن.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبیله‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات كه ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 350 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.6 لیترییه و شه‌ش پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 30 هه‌زار و 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.