چۆن بە هێلكە چارەسەری ئازاری ئەژنۆ دەكەیت؟

:: AM:11:53:13/06/2018 ‌
گرنگترین جومگە لە لەشی مرۆڤ،  ئەژنۆكانە، چونكە تاكە پشتگیری لەشن بۆ وەستان و جوڵە و گرنگن بۆ ڕاكردن و رۆیشتن و دانیشتن زۆر جوڵەی تر كە رۆژانە ئەنجامی دەدەین. هەوكردنی ئەم جومگانە كارەكانی لەش سەختر دەكەن، وەكو كەمبوونەوەی توانای جوڵە، ڕۆیشتن،  پێویستە لەكاتی ئەم جۆرە هەوكردنانە بە شێوەیەكی خێرا بیر لە چارەسەركرنی بكەینەوە.

لێرەدا باس لە چارەسەرێكی سروشتی دەكەین كە زۆر گرنگە بۆ هێوركردنەوەی ئازاری ئەژنۆكان لە چەند خولەكێكدا، بەڵام زۆر كات دروستبوونی ئەم ئازارە بەهۆی زیادبوونی كێشی لەشەوە دروست دەبێت یان برینداری، هەوكردنی زیاد، بەم پێكهاتانە ڕێ لە دروستبوونی ئازاری جومگە و ئەژنۆكانت بگرە.

پێكهاتەكان بریتین لە زەردەێنەی هێلكەیەك و دوو كەوچكی چا خوێ، لەفافێكی لاستیكی، زەردەێنەی هێلكەكە تێكەڵ بكە و ئنجا خوێی بەسەردا بكە، بەمشێوەیە ئامادە دەبێ.

چۆن بەكاری دەهێنیت؟
هەندێك ئاوێتە بخەرە سەر پارچە لەفافەكە و راستەوخۆ ئەژنۆكانی پێ‌ ببەستە، بۆ ماوەی دوو سەعات بەجێی بهێڵە و ڕۆژانە چوار جار دووبارەی بكەرەوە.

چۆن كاریگەری دروست دەكات؟
ئازارەكە بەهۆی هەوكردنەوە دروست دەبێت و لە خوێ دا بڕێكی زۆر مەگنیسیۆم هەیە كە ئەم هەوكردنە كەم دەكاتەوە، هاوكات زەردێنەی هێلكە بڕێكی زۆر پرۆتین و كانزای تێدایە كە توانایی ڕۆیشتنە ناو پێستیان هەیە و شانەكان بەهێز دەكات بەتایبەتی ئەو شانانەی دوو ئێسكی ڕان و قاچ بەیەكەوە دەبەستنەوە.

رێیەكی تر هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و ئازاری ئەژنۆكان ئەویش لە ڕێی سەهۆڵەوە، .ئەگەر رۆژانە پێنج جار سەهۆڵ بخرێتە سەر جومگەكانی ئەژنۆ و پاشان بە زەیتی خەردەل ئەژنۆكانت بشێلیت، ئەوا هەوكردن هێور دەكاتەوە جووڵەی بەستەری نێوان دوو ئێسكەكە باشتر دەكات.



وشە - ئاوات ئازاد