سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری ئاشكرای ده‌كات كه ته‌نیا به بایۆمه‌تری، مانگانه 15 ملیۆن دۆلار بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه‌ش چاوه‌ڕێى بڕیاری حكوومه‌ت ده‌كه‌ین. به‌گوته‌ی خۆی "داوا كراوه بۆ حكوومه‌تى عێراقیش ئه‌مه بكه‌ین".
هیوا ئه‌فه‌ندی له‌و دیمانه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئامانجه‌كانى دامه‌زراندنى فه‌رمانگه‌كه‌یان و ده‌ڵێ "كاری زۆر كراوه"، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونى بودجه كاركردن له دروستكردنى حكوومه‌تى ئه‌لیكترۆنى وه‌ستاوه و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه "حكوومه‌تیش تێگه‌یشتنى بۆ گرنگیی ئه‌و حكوومه‌ته ئه‌لیكترۆنییه نییه" هاوكات ره‌خنه‌ى ئه‌وه له وه‌زاره‌ته‌كان ده‌گرێت كه به‌شی ئای تی به چاپكردنى كاغه‌ز تێگه‌یشتوون، بۆیه به‌گوته‌ی ئه‌فه‌ندی "ره‌وشی وه‌زاره‌ته‌كان زۆر خراپه".
دواى 11 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنى فه‌رمانگه‌ى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری، له‌و حه‌وت خاڵه‌ى ئامانجیه‌تى چه‌ندی ماوه پێى بگات؟
ساڵى 2013 بۆتان مه‌حموود عوسمان ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ى به پێ سپاردم و له‌وكاته‌وه من لێى به‌رپرسم، به‌ڵام له كوردستان كێشه‌یه‌ك هه‌یه ئه‌ویش دامه‌زراندنى ئۆرگانه بێ ئه‌وه‌ى ئه‌رك و به‌رپرسیارێتى دیاری بكرێت، یان كارێكی باشی كرد هان بدرێت و ئه‌گه‌ر خراپیشی كرد به‌دواداچوونى بۆ بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌وه‌ى كردوومانه له 2014 دانانى رێكارێكی زانستى بۆ ئاراسته‌كردنى ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری، چونكه سێكته‌ری ئای تی وه‌ك ئه‌وانیتر نییه، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه گرێ دراون، بۆیه ده‌بێت وه‌ك چوارگۆشه چوارگۆشه به یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه تا بتوانى كارێكی باش بكه‌یت.
ساڵى 2014 بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى پرێس وۆته‌ر هاوش كوپه‌رز "PWC" كه كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی راوێژكارییه له دنیا، رێككه‌وتنمان ئه‌نجام دا تا بزانین له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین، ژێرخان، ئه‌پلیكه‌یشن، پێگه‌یاندنى كادر، به‌شداری سه‌ركردایه‌تى له به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كان، له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا پڕۆژه‌مان دانا. دامه‌زراندنى داتا سه‌نته‌رێك یه‌كێك بوو له ئه‌ركه‌كان، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕی داعش وه‌ستا، جگه له‌مه دانانى دۆمه‌ینى "KRD" كاتێكی زۆری لێ بردین كه ئێسته خۆشبه‌ختانه حكوومه‌ت به‌و دۆمه‌ینه كار ده‌كات و زانكۆكان و زیاتر له 500 هاوبه‌شی كه‌رتى تایبه‌ت و كه‌سایه‌تیمان هه‌یه، له‌وانه سه‌رۆك بارزانى دۆمه‌ینى تایبه‌تى خۆی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێك وه‌زاره‌ت ئاستى تێگه‌یشتنیان هێنده به‌رز نه‌بووه بزانن به‌كارهێنانى چه‌ند گرنگه، ئێمه‌ش ده‌سه‌ڵاتى سه‌پاندنمان نییه ئه‌گه‌رچی به رێنوێنی پێیان دراوه.
با هه‌ر له‌و دۆمه‌ینه بمێنینه‌وه، چۆن له بازاڕ ده‌ست ده‌كه‌وێت و نرخه‌كه‌ی چه‌نده؟
به‌پێى رێنوێنییه‌كانى ئایكان، ئێمه ناتوانین راسته‌وخۆ بیفرۆشینه خه‌ڵك له‌به‌ر قۆرخكاری، له كوردستانیش هیچ كۆمپانیایه‌ك نییه بتوانێت دۆمه‌ینی ".COM"یش بفرۆشێت، ئه‌وه‌ى هه‌یه وه‌ك ده‌ڵاڵ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كه‌ن.
دۆمه‌ینى "KRD" له بازاڕه‌كانى كوردستان هه‌یه له رێى ئه‌و ده‌ڵاڵانه‌ى دۆمه‌ینه‌كانى تر دابین ده‌كه‌ن به نرخی 39$، به‌ڵام ئێمه به 20$ ده‌یفرۆشینه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكایی.
كه‌واته ساڵانه خه‌رجی و داهاتی دۆمه‌ینی "KRD" چه‌نده؟
ساڵانه 75 هه‌زار دۆلار خه‌رجی حكوومه‌تى هه‌رێمه له "KRD"، به‌ڵام گرنگی "KRD" بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌و خه‌رجییه گرنگتره و بابه‌ته‌كه‌یش بازرگانی نییه تا داهاتى هه‌بێت، به‌ڵكو ژێرخانى كوردستان رێك ده‌خات، بۆ كۆمپانیا و رێكخراوه‌كان گرنگه "KRD" به‌كار بهێنن. به‌ڵام له بیرت بێت كوردستان له دنیای مه‌جازی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام له واقیعدا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر پێگه‌ى هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
با بێینه سه‌ر بایۆمه‌تری، چه‌ندان ژماره‌ى جیاوازی له‌سه‌ر ده‌گوترێت، راستیی زانیارییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه چۆنه؟
پڕۆژه‌ى بایۆمه‌تری دواى ئه‌وه هات كه وه‌زاره‌تى دارایی و پلاندانان هیچ كامیان زانیاری دروستیان له‌سه‌ر ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى فه‌رمانبه‌ران نه‌بوو. سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێى گوتن چه‌ندان ساڵه هێشتا نازانن ژماره‌ى دروستی فه‌رمانبه‌ران چه‌نده، كه‌مێك تووڕه بوو و گوتى ئێوه چیتان كردووه؟ منیش گوتم سێ كابینه‌یه وه‌زاره‌تى پلاندانان و دارایی هێشتا خاوه‌نى ژماره‌یه‌كی دروست نین، ئێوه‌ش پێنج خوله‌ك گوێ له پیاو ناگرن! وام بیر كرده‌وه ده‌رمان ده‌كات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه گوێی لێ گرتین! گوتى هه‌فته‌ى دادێ كۆ ده‌بینه‌وه و چاره‌سه‌رێكمان بۆ پێشنیار بكه.
كۆبووینه‌وه و پێم گوت باشترین رێگه‌چاره تا دوو مووچه‌كان بگرین په‌نجه‌مۆره. ئه‌مه‌مان ئه‌نجام دا، ده‌ركه‌وت هه‌یه به دوو ناوی جیاواز و دوو ساڵى له‌دایكبوونی جیاواز دوو مووچه‌ى له دوو وه‌زاره‌تى جیاواز وه‌رده‌گرت، ئه‌مه ته‌نیا به په‌نجه‌مۆر ئاشكرا ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن دۆلار خه‌رجیی هه‌بوو، به‌ڵام له یه‌كه‌م كاری‌دا مانگانه زیاتر له 15 ملیۆن دۆلار خه‌رجی بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم گه‌ڕانده‌وه. جگه له‌مه، پڕۆژه‌یه‌كی زۆر پێشكه‌وتووه و تا هه‌تایه ده‌توانیت كاری پێ بكه‌ی.
به‌پێى بایۆمه‌تری، ملیۆنێك و 202 هه‌زار و 727 فه‌رمانبه‌ر له كوردستان هه‌ن، 415 هه‌زار و 377یان له سێكته‌ری شارستانى، 281 هه‌زار و 47 له بواری سه‌ربازی، 246 هه‌زار و 537 له خانه‌نشینى، 96 هه‌زار و 649 له شه‌هیدان و 163 هه‌زار و 90 كه‌سی تر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى.
له‌و ژماره‌یه 100 هه‌زار ناوی دووباره هه‌ن كه هێشتا مووچه وه‌رده‌گرن و ده‌بێت سه‌رۆكى حكوومه‌ت بڕیاریان له‌باره‌وه بدات، به‌شی زۆریان دوو مووچه‌یی یاسایین له‌وانه وارسی شه‌هیدان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به‌پێى داتاكانى وه‌زاره‌تى دارایی و پلاندانان بێت زیاتر له 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌ر بایۆمه‌تری نه‌كردووه، دیاره ئه‌وان هه‌موویان دووباره‌ن.
ئێسته به‌پێى داتابه‌یسی بایۆمه‌تری فه‌رمانبه‌ران، حكوومه‌ت ده‌توانێت له ده‌ستكاریكردنى هه‌ر ده‌رماڵه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر به‌یه‌ك هه‌زار دیناریش بێت، بۆی ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند پاره‌ی له كۆی گشتى كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌و مانایه‌ى كێشه‌ى ده‌رماڵه‌مان بۆ حكوومه‌ت چاره‌سه‌ر كردووه.
حاڵه‌تێكی تری سه‌یرتر، شه‌وی رابردوو گه‌ڕانێكم كرد نزیكه‌ى پێنج هه‌زار كه‌س هه‌یه له سێكته‌ری سه‌ربازی له‌دایكبوونى 1973، واته ته‌مه‌نیان 45 ساڵه خانه‌نشین كراون. ته‌نانه‌ت له‌دایكبووی 1990یش هه‌یه خانه‌نشین كراوه، ئه‌مانه هه‌مووی ده‌ده‌م به كاك نێچیرڤان بارزانی.
ئێسته په‌رله‌مانى كوردستان قسه له‌سه‌ر چاكسازی له مووچه و خانه‌نشینى ده‌كات، هه‌مووی به داتا لای ئێوه هه‌یه، به‌بێ داتاكانى ئێوه یاساكه جێبه‌جێ ده‌كرێت؟
نه‌خێر، بۆ نموونه په‌رله‌مان ده‌ڵێ هه‌ر كه‌س ته‌مه‌نى خانه‌نشینى نه‌هاتبێت، هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بڕیارێكی جوانه، به‌ڵام چۆن جێبه‌جێ ده‌كرێت؟ لاى ئێمه به‌یه‌ك كلیك هه‌مووی ئاشكرا ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌م زانیارییانه فه‌رمانگه‌كانی خانه‌نشینى خۆیان نییانه. جگه له‌مه، مووچه‌ى پله باڵاكانیش لاى ئێمه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ده‌رماڵه‌كانیش كه به پڕۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت له مانگی شوباتى 2016 ئاماده كراوه و نیشانی ده‌دات كۆی گشتى چه‌ند پاره بۆ ده‌رماڵه ده‌ڕوات و چۆن ده‌توانرێت ده‌ستكاری بكرێت.
ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر خانه‌نشینى شارستانى و سه‌ربازی هه‌یه، ژماره‌كان چه‌ندن؟
كۆی گشتى خانه‌نشینى سه‌ربازی 133 هه‌زار 435 كه‌سن، هی شارستانى 113 هه‌زار و 301 كه‌سن. له دنیادا نه‌بووه خانه‌نشینى سه‌ربازی له شارستانى زیاتر بێت كه 54%ی كۆی گشتى خانه‌شینی ده‌كات و پێویستى به چاو پێداخشاندنه‌وه هه‌یه و بڕیاره‌كه‌ش لاى حكوومه‌ته.
قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه چی ده‌بێت؟
قۆناغی دووه‌م ئه‌وه‌یه، دۆسیه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به ئه‌لیكترۆنى بكه‌ین و حیسابێكى ئه‌لیكترۆنی هه‌بێت، بۆ ئه‌مه چاوه‌ڕێى بڕیاری حكوومه‌تین تا ده‌ست پێ بكه‌ین.
چی ئاگادارن كه حكوومه‌تى عێراقیش نیازی هه‌یه هه‌مان سیسته‌م به‌كار بهێنێت؟
حكوومه‌تى عێراق لیژنه‌ى نارد بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی و په‌روه‌رده له‌باره‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانى ئێمه‌یان كرد له‌سه‌ر داتابه‌یس هه‌موو شتێكمان بۆ روون كردنه‌وه. هه‌ر لێره لیژنه‌كه هه‌زار جنێویان به حكوومه‌تى عێراق دا كه سیسته‌مه‌كه‌ى كوردستان هیچ كێشه‌ى تێدا نییه به‌ڵكو به‌ڕه‌ڵایی له به‌غدایه. پێم وایه ئه‌وه هۆكار بوو كه رێكخراوی "USAID"ی ئه‌مه‌ریكی داوای لێ كردین هه‌مان سیسته‌میش بۆ عێراق ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام ئێمه بێ بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و كاره ناكه‌ین.
یه‌كێك له كاره‌كانى فه‌رمانگه‌كه‌تان له رابردوو ئه‌نجامی دا ناسنامه‌ى ئه‌لیكترۆنى فه‌رمانبه‌ران بوو، كه‌چی ئێسته نیوه‌ى فه‌رمانبه‌ران نیانه و سیسته‌مه‌ش راگیراوه، بۆچی؟
باشتره كاك بۆتان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت بداته‌وه ئه‌وان كردوویانه، به‌ڵام گرنگی كارته‌كه له ژماره‌ی سه‌ر ناسنامه‌كه‌دایه كه بخوێنرێته‌وه. راستییه‌كه‌ی ئه‌و كارته‌ی كرابوو هیچ مانایه‌كی نه‌بوو چونكه ژماره‌كه نه‌یده‌خوێنرایه‌وه و نه‌ده‌توانرا خزمه‌تگوزارییه‌كی بخه‌یته سه‌ر، كه‌واته كارته‌كه سوودی نه‌بوو. جگه له‌مه، له‌رووی داتابه‌یسه‌وه هه‌ڵه‌ى زۆری تێدا كرابوو، چونكه كۆمه‌ڵێك زانیاری له فه‌رمانبه‌ران وه‌رگیرابوو كه پێویست نه‌بوون، ده‌كرا له داتابه‌یسی جیاواز ئه‌و زانیارییانه كۆ بكرێنه‌وه. بۆ ئه‌مه پێویسته سه‌ره‌تا سیسته‌مێك دروست بكه‌یت تێیدا ژماره بده‌یت به فه‌رمانبه‌ران، له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه هه‌ر وه‌زاره‌تێك داتابه‌یسێك بۆ فه‌رمانبه‌رانى دروست ده‌كات و زانیاری و دۆسیه‌ى فه‌رمانبه‌رانی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه، بۆ سێكته‌ری ته‌ندروستى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ژماره‌ی ئه‌لیكترۆنى خۆی هه‌یه ده‌توانی فایلی ته‌ندروستى بۆ بكه‌یته‌وه كه سه‌ردانى چ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كردووه و نه‌خۆشییه‌كه‌ى چییه و چاره‌سه‌ری چی وه‌رگرتووه، ئه‌و زانیارییانه راسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر سیسته‌مه ناوه‌ندییه‌كه.
سه‌ره‌تا ده‌توانین ئه‌مه بۆ فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین به‌وه‌ى بایۆمه‌ترییان كردووه و خاوه‌نى ژماره‌ن، هه‌موو چالاكییه‌كانیان ده‌چێته سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه، پاشان داتابه‌یسه‌كه‌ى ئێمه جێى 600 ملیۆن ژماره‌ى تێدا ده‌بێته‌وه، ده‌توانین به‌هه‌مانشێوه ژماره بده‌ین به هاووڵاتییانیش، ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌مجۆره رێكخراون و بوونه‌ته حكوومه‌تى ئه‌لیكترۆنى. به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێشتر كرابوو هێنده زانیاری له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران كۆ كرابووه‌وه به‌سه‌ریاندا كه‌وت، بۆیه راگیرا، جگه له‌مه‌ش ده‌بێت لایه‌نى كه‌م سێ ساڵ جارێك په‌ره‌ى پێ بده‌ى و نوێی بكه‌یته‌وه.
ئێسته سیسته‌مه‌كه كار پێ ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌و جۆره‌ى پێشتر نا، چونكه ئه‌و توانایه نییه كه بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ى هه‌ڵه بووه، بۆیه ئێسته ئه‌گه‌ر دروستى بكه‌ین ده‌بێت به‌دواى شێوازێكدا بگه‌ڕێین كه هێشتا بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه، چونكه ئه‌و ژماره‌یه‌ى سه‌ر ناسنامه‌كه له سیسته‌می سویدی وه‌رگیراوه و زۆر پێشكه‌وتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ره‌كه ناو و ره‌گه‌زی خۆیشی بگۆڕێت، ئه‌وا به ژماره ئه‌لیكترۆنییه‌كه ده‌ناسرێته‌وه.
دوو رێگه‌چاره هه‌یه، یان دروستكردنى ئه‌پڵیكه‌یشنێك بۆ سه‌ر مۆبایلی زیره‌ك كه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌رێى ژماره‌كه‌یه‌وه ته‌واوی زانیاری كه‌سی و دۆسیه‌كه‌ى تێدایه وه‌رده‌گرێت، یانیش له رێى كارت. به راى من به ئه‌پڵیكه‌یشن باشتره و تێچووی كه‌متره و بۆ فه‌رمانبه‌رانیش ئاسانتره، چونكه له‌ناو مۆبایله‌كه‌یه‌تى و هه‌ركات بیكاته‌وه ته‌واوی زانیاری فه‌رمانبه‌ریی خۆی له‌سه‌ره‌و ده‌توانێت كۆپی بكات.
خاڵی یه‌كه‌می ئامانجی دامه‌زراندنتان به‌رزكردنه‌وه‌ى توانای مرۆیییه له‌رێى راهێنان، چیتان كردووه؟
له سه‌نته‌ری ئای تی ئه‌كادیمى، تا پێش ته‌نگژه‌ى دارایی به‌رده‌وام خول بۆ فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تى هه‌رێم كراوه‌ته‌وه به‌گوێره‌ى پێویستى وه‌زاره‌ته‌كان.
دابینكردنى ژێرخانى ته‌كنیكی پارێزراو، بۆ نه‌كراوه؟
ساڵى 2014 سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى داتا سه‌نته‌ر بووین كه تۆڕێك بۆ به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانیشی له خۆی ده‌گرت، شه‌ڕی داعشی به‌سه‌ردا هات و پاره‌كه‌ى درا به مووچه‌ى پێشمه‌رگه.
ئه‌وه‌ى ئێمه كردوومانه به به‌راود به‌وه‌ى بۆمان خه‌رج كراوه به‌و تیمه بچووكه‌یشه‌وه، هه‌ر به‌راورد ناكرێت، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران باری قورس كردین كه پێى گوتین سه‌ركه‌وتنى ئێوه سه‌ركه‌وتنی منه، شكستیشتان هه‌ر هی منه.
هێشتا ئه‌و داتا سه‌نته‌ره له كوردستان نییه، وڵاتانى پێشكه‌وتووی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و ئیمارات و ئه‌وروپا، دوو داتا سه‌نته‌ری گه‌وره‌یان هه‌یه كه زانیاری ته‌واوی حكوومه‌ت به‌هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه له خۆ ده‌گرێت.
بۆ دابینكردنى حوكمڕانی ته‌كنه‌لۆجیاى زانیاری، چی كراوه؟
ئه‌مه پێوه‌ندی به سه‌ركردایه‌تییه‌كی ئه‌لیكترۆنى هه‌یه، به‌و مانایه‌ى سه‌ركردایه‌تى له حكوومه‌ت ده‌بێت له‌وه تێ بگات كه به‌شدار بێت، بۆ نموونه ئیمارات له ئاستى سه‌ركردایه‌تى به‌شداره و هێز ده‌داته تیمه‌كه كه كاره‌كه بكه‌ن، به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تیی له كوردستان زیاد له كه‌سێكه و ئه‌وانیش دنیابینییان بۆ ئای تی نییه، هه‌یانه وا خۆی نیشان ده‌دات كه تێده‌گات، راستییه‌كه‌ى لێى نازانێت! ئه‌وه‌تا له ئه‌وروپا بێ ئای تی ناتوانن حوكم بكه‌ن، چونكه ئای تی بووه‌ته حوكمڕانی.
ته‌نانه‌ت پێنج گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى دنیا هه‌موویان له بواری ئاى تین، له‌وانه: ئه‌پڵ، گووگڵ، ئه‌مازۆن، فه‌یسبووك و مایكڕۆسوفتن كه زۆرترین پاره‌ى دنیا لاى ئه‌وان كۆ بووه‌ته‌وه، نه‌ك ئێكسۆن مۆبیل و تۆتاڵ و بی پی له سێكته‌ری نه‌وت. كه‌واته ده‌بێت سه‌ره‌تا له حوكمڕانى ئای تی تێبگه‌ى كه هێشتا ئه‌و تێگه‌یشتنه له‌سه‌ر ئاستى حكوومه‌ت نییه و وه‌زاره‌ته‌كانیش ره‌وشیان زۆر خراپه و نه‌یانتوانیوه خۆیان رێك بخه‌نه‌وه، وا تێگه‌یشتوون ئای تی كردنه‌وه‌ى به‌شێكه كه كاغه‌ز چاپ بكات و فه‌رمانبه‌ری به 300$ بۆ دابمه‌زرێنى، نه‌خێر ئه‌مه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ر وه‌زاره‌تێك تیمێكیان هه‌بێت و خزمه‌تگوزاری وه‌زاره‌ته‌كه دابین بكه‌ن و بیكه‌ن به ئه‌پڵیكه‌یشن وه‌ك ئه‌وه‌ى له بایۆمه‌تری كردمان، ئێمه به‌شی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌مووی ناكه‌ین، وه‌ك گوندێك و گندۆره‌یه‌كمان لێ هاتووه.