ڕاپۆرتێك له میدیایه‌كی بیانی بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له نه‌هامه‌تی و ڕووداو و كاره‌ساته‌كانی گه‌لی كورد ده‌كات له ته‌واوی وڵاتانی دنیا كه كوردان لێی نیشته‌جێن، هاوكات داهاتووی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌خاته‌ڕوو و جیاوازی له نێوان ئامانجی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی له نێوان كوردان و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كات.
ڕاپۆرته‌كه له پێگه‌ی
The Real News بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا نووسراوه، فه‌له‌ستین به درێژایی مێژوو به‌وه ناسراوه كه هه‌له زێڕینه‌كانی له ده‌ست داوه، هاوكات به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه له ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونیان هه‌یه به به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ داهێنانی هونه‌ری گونجان و ئه‌گه‌ری ڕوودانی ئامانجه‌كانیان و تێگه‌یشتنی واقیعی جیۆپۆله‌تیك، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئه‌مانه هه‌مووی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات له كاتێك هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و فه‌له‌ستینی بێ هیوا بوون له به‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ و دروستبوونی شه‌ڕ له عێراق و سووریا، زیاتر كورد و فه‌له‌ستینییه‌كانی له ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی دوور كرده‌وه و سه‌ركرده‌كانی به‌ره‌و ئامانجی ده‌سه‌ڵاتداری برد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌كرێت ئه‌و كۆسپ و به‌ربه‌ستانه بگۆڕێن به‌رانبه‌ر هیواكانی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه، ده‌كرێت كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان شكستیان هێنابێت، له‌وه‌ی چه‌ند ساڵه خه‌ریكی دروستكردنین و هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 30 ساڵ به‌ر له ئێسته حوكمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان وه‌رگرت و له سێپتێمبه‌ری ساڵی 2017 ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیییان ئه‌نجام دا، به‌ڵام هێشتا هیوا بۆ كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سووریا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بێنن، ئه‌مه‌یش تاكه شته كه ته‌واوی وڵاتانی دنیا چاویان له‌سه‌ریه‌تی.
له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌ردوو نه‌ته‌وه له هه‌رێمێك ده‌ژین كه به‌رده‌وام توندوتیژی و شه‌ڕی لێیه له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بییه‌وه له ساڵی 2011، گومانیش ده‌كرێت بۆ چه‌ندان ساڵ دۆخه‌كه ئاوا به‌رده‌وام بێت و ئارامی له ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر نه‌بێ.
له كاتێكدا كورد بیر له داهاتوو ده‌كه‌نه‌وه قازانجێكیان ده‌ست ده‌كه‌وێت، به‌ڵام بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان ئه‌مه به پێچه‌وانه‌وه‌یه، هاوكات گۆڕانكارییه‌كان بۆ كورد ده‌بێته جێی پرسیار به‌هۆی دروستكردنی سیاسه‌تی داهاتوو له عێراق و سووریا، بۆ نموونه ده‌كرێت سیسته‌می ڕژێمی سووریا له‌گه‌ڵ داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د بگۆڕێت، بۆیه دوای ئه‌وه ئه‌مه‌یش ده‌كرێت كه حكوومه‌تی عێراق بڕیار بدات به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی دیموكراسییانه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی شیعه‌ی به‌غدا به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، به‌ڵام له توركیا پێشبینی ده‌كرێت ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووباره ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه ده‌ست و پارێزگاری له كورسییه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه تا یادی 100 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره واته تا ساڵی 2023 بكات.
ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كورد دوو وانه‌ی فێر كردین، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌ڕای توانستی گۆڕانكاری له حكوومه‌تی به‌غدا، به‌ڵام عێراق هه‌روه‌ك به‌ربه‌ست به‌رانبه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌مێنێته‌وه و تواناكه‌ی خۆی بۆ مانه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، هه‌مان بیر و بۆچوون له‌سه‌ر ڕژێمی سووریایش جێگیر ده‌بێت، دووه‌م وانه ئه‌وه‌ی فێر كردین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌هێزی كورده و له شه‌ڕی داعش و ڕووخاندنی سه‌دام پشتی پێ به‌ستن، به‌ڵام ناتوانن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، كورد پشت به ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا ناگاته هاوپه‌یمانیی ئیسرائیل و واشنتن، داهاتووی فه‌له‌ستین و هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر، به‌ڵام كێشه‌كانیان جیاوازه له یه‌كتر، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كورد ناكرێت له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و سووریا و توركیا دابمه‌زرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌ك ده‌سه‌ڵات و سه‌ركرده‌ی هه‌یه هه‌رێمه‌كه، به‌ڵام فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن دوولاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، یه‌كێكیان حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یه ئه‌وی تر گرووپی حه‌ماسن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان زیاتر له فه‌له‌ستینییه‌كان له‌و دۆخه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێ.
یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كورد لێوه‌ی سوود ده‌بینن، كوردى سووریا‌ن له كاتێك كه شه‌ڕ وه‌ستابێت، بۆیه كوردی وڵاته‌كه ده‌توانن داواكارییه‌كانیان له‌سه‌ر حكوومه‌تی سووریا زیاتر بكه‌ن، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له سووریا نیشته‌جێن و هۆی سه‌ره‌كییه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی سووریا خۆی وه‌ك كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ پێشان ده‌دات، نه‌ك كۆمارێكی عه‌ره‌بی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نزیكبوونه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی له ناوچه كوردییه‌كانی سووریا زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازی له جێبه‌جێكردنی یاسا و به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سیاسه‌تی ئابووری له ناوچه كوردییه‌كانی سووریا هه‌یه كه ئه‌سه‌د سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئاسانكارییه‌كان زیاتر ده‌كات له‌وه‌ی له حكوومه‌تی عێراق ده‌بینرێت.
منداڵانی ناوچه كوردییه‌كانی سووریا ڕێیان پێ دراوه له خوێندن و فێركردنیان له زمانی كوردی و دوای ئه‌وه‌ی پێشتر ته‌نیا به عه‌ره‌بی بۆیان هه‌بوو بخوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان به‌گوێ چرپێنراوه كه سووریا دوژمنی كوردن و وه‌ك هێزی بیانی هه‌ژماریان كردووه، تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د هاتنه عه‌فرین له ساڵی 2018 بۆ شه‌ڕكردن له دژی هێزه‌كانی توركیا، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م بینین و ناسینیان بوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان.
به‌ڵام كوردی هه‌رێمی كوردستان به درێژایی مێژوو به هه‌ڵه وا بڕوایان هێناوه كه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و وڵاته ده‌بێت پاڵپشتی كورد بكات بۆ سه‌ربه‌خۆیی و وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ساڵی پار ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه حكوومه‌تی عێراق به پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا توانی كه‌ركووك له‌ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربهێنێت و چه‌ندان سزایش به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه بسه‌پێنێت، هاوكات جگه له عێراق و ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی توركیا و ئێرانیش ته‌نیا پشتیوانی له عێراقێكی یه‌كگرتوو ده‌كه‌ن و له‌ناوبردنی خه‌ونی كورد ئامانجیانه.