بۆچی بەدیار پانكەوە تووشی سەرئێشە دەبیت؟

:: PM:11:12:13/06/2018 ‌

سەرئێشە نیشانەیە بۆ چەندان حاڵەتی ئاسایی و نەخۆشی كە رەنگە بەهۆی كێشەی چاو و بڕبڕەكانی مل و هەڵبەز و دابەزی پاڵەپەستۆی خوێن یان حاڵەتی تر تووشت بێتەوە، بەڵام رەنگە كاتێك لەبەرانبەر پانكە یان سبلیت و ساردكەرەوە بۆ ماوەیەكی درێژ دادەنیشت تووشت بێتەوە، بۆچی؟.

دكتۆر بەشار دریباتی پزیشكی شارەزا پزیشكی وەرزشی لەو بارەوە لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووكە دەڵێت، لەشی مرۆڤ نزیكەی لە 70%ی لە ئاو پێك هاتووە و دانیشتن لەبەرانبەر پانكە یان ساردكەرەوە لەدەستدانی ئاو لەلەش خێراتر دەكات و ئەوەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە وشكبوونەوە و بەو جۆرە سەرئێشە و لەشخاوبوونەوە دروست دەكات.

بۆ خۆپاراستن لەو حاڵەتە ماوەیەكی زۆر لەبەرانبەر بای پانكە دامەنیشە یان رامەكشێ و هەوڵ بدە كە خۆتی لێ بەدوور بگریت و ئەگەر ئاوهاشت كرد هەوڵ بدە بڕی پێویستی ئاو بخۆیتەوە.





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل