سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزه‌كانی عێراق له شاری كه‌ركووك، ئافره‌تێكی به ته‌مه‌نیان كوشت و سێی تریشیان برینداركرد، كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی خانه‌واده‌یه‌كی كورد بوون له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شۆراوی شاری كه‌ركووك.
سه‌رچاوه‌كان به "
شه‌فه‌ق نیوز"یان ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌م باره‌گای سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی شۆراو به هاوه‌ن هێرشی كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسه‌وه، ئه‌و هێزانه‌ی عێراق كه له‌ناو باره‌گاكه بوون، دوای ئه‌و ڕووداوه كوێرانه گولـله‌بارانی ناوچه‌كه‌یان كردووه و به‌وهۆیه‌وه ژنێكی به ته‌مه‌ن و سێی تریش برینداربوون.
ئاماژه‌ی دا، كوژراوه‌كه و سێ برینداره‌كه له یه‌ك خێزانن و كوردن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه گولـله‌باران كراون، ژنه كوژراوه‌كه ناوی "حه‌لاوه نه‌سره‌دین سه‌عدوون"ه و ته‌مه‌نی 65 ساڵه و برینداره‌كانیش یه‌كێكیان ناوی "له‌یلا عه‌لی زێدان، مه‌ریوان عه‌لی زێدان"ه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری مه‌روان عه‌لی كه ناوی "كوێستان محه‌مه‌د ئیبراهیم"ه.
گولـله‌بارانكردنی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه له كه‌ركووك له كاتێكدایه، ئه‌و شاره پێشتر له‌لایه‌ن پێشمه‌گه‌وه ده‌پارێزرا، كه‌مترین كرده‌ی تیرۆریستی و ڕووداوی ته‌ناهی لێ ڕووی ده‌دا، به‌ڵام پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی ناو یه‌كێتی ئه‌نجامیان دا و خاك و خه‌ڵكی كه‌ركووكیان ڕاده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كرد، له به‌رانبه‌ر به قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركووك، له‌وكاته‌وه كورد له شاره‌كه له به‌رده‌م شه‌پۆلێكی به عه‌ره‌بكردن و كوشتن و بڕین و تاڵانی و سوكایه‌تی پێكردنن.