زۆرێك له ئێمه ده‌مانه‌وێ لاپ‌تۆپ و ئامێره‌كانمان پاترییه‌كه‌ی به‌رگه‌ی زۆرترین كات بگرێ، چونكه له وڵاتانی ئێمه به‌رده‌وام گرفتی نه‌بوونی كاره‌با هه‌یه، به‌وهۆیه كۆمپانیای ئه‌نتڵ لاپتۆپێكی به‌رهه‌م هێناوه كه ده‌توانێ ماوه‌ی 28 سه‌عات بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌كاره‌با بێ و بێ شه‌حن كردنه‌وه كار بكات.
ئه‌و لاپتۆپه‌ی
ئه‌نتڵ هه‌وڵێكی نوێیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی به‌هێزترین لاپ‌تۆپ له ڕووی شه‌حن كردنه‌وه و به‌هێزی پاتری مۆبایله‌كه‌ی، بۆیه لاپتۆپه‌كه به خستنه‌ڕووی كه‌مترین وزه بۆ پرۆسه‌كانی كارپێكردن كار ده‌كات و كێشێكی كه‌می هه‌یه و ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی لاپتۆپێكی ئاسایی هه‌موو جۆره كارێكی پێ ئه‌نجام بدرێ.
نهێنی ئه‌و ته‌مه‌ن درێژییه‌ی پاتری لاپتۆپه‌كه و به‌رگه‌گرتنی 28 سه‌عات كاركردن، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمپانیای ئه‌نتڵ، شاشه‌كه‌ی له جۆری Lcd دروست كردووه، متمانه‌پێكراوه له‌لایه‌ن كۆمپانیای شارپ و ئه‌نۆلۆكس، به‌وهۆیه‌وه له‌كاتی به‌كارهێنان شاشه‌كه‌ی ته‌نیا یه‌ك وات وزه‌ی پێویسته تا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هاوشێوه‌ی لاپتۆپه‌كانی تر كار بكات، له كاتێكدا لاپتۆپه‌كانی تر زۆرترین وات و وزه‌یان پێویسته.
له كاتی كاركردن لاپتۆپی "Dell XPS 13" ده‌توانن ماوه‌ی چوار تا هه‌شت سه‌عات به به‌رده‌وامی ڤیدیۆی پێ لێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ گه‌ڕان به تۆڕه‌كان و خوێندنه‌وه بێ ده‌توانرێ تا 28 سه‌عات كاری پێ بكرێ، له كاتی كارپێكردنی موزیكیش ده‌توانرێ تا ماوه‌ی 12 سه‌عات به‌رده‌وامی هه‌بێ.