ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵ و پاراستن له نه‌خۆشییه‌كان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوا ڕاپۆرت و ئاماری خۆی دا، دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ڕێژه‌ی خۆكوشتن له وڵاته‌كه 30% به به‌راورد له‌گه‌ڵ 10 ساڵ پێش ئێسته به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ناوه‌ندی كۆنتڕۆڵ و خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا، ڕێژه‌ی
خۆكوشتن له سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆر كردووه، جیا له ویلایه‌تی نیڤادا، كه تاكه ویلایه‌ته ڕێژه‌ی خۆكوشتن تێیدا ڕووی له كه‌می كردووه، له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو.
ناوه‌نده‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه ته‌نیا ه‌ل 2016 نزیكه‌ی 45 هه‌زار حاڵه‌تی خۆكوشتن له ته‌واوی چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه تۆماركراون، خۆكوشتن له وڵات به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندی به داهاتی تاك و ئاستی بژێوی ژیان نییه، چونكه له سه‌رجه‌م چینه‌كان خۆكوژی به فره‌وانی په‌ره ده‌ستێنێت.
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 10 ساڵ پێش ئێسته خۆكوشتن به یه‌كێك له هۆكاره بڵاوه‌كانی مردن له كۆمڵگای ئه‌مه‌ریكا هه‌ژمار كراوه، له ته‌ك مردن به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
ئه‌وانه‌ی خۆیان ده‌كوژن له ته‌مه‌نی 10 ساڵی تا 70 ساڵی تۆماركراون، به‌ڵام زۆرینه‌ی ڕه‌هایان ئه‌وانه‌ن كه ته‌مه‌نیان له نێوان 10 بۆ 35 ساڵیدایه.