ڕوانگه‌ی فه‌له‌كی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی میسڕ و سعوودیه و ئیمارات و كوێت و به‌حرێن و قه‌ته‌ڕ به‌گوێره‌ی ڕوانینه‌كانیان بۆ ئاسمان ڕۆژی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ.
كه‌ناڵی "
العالم" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه شاره‌زایان و ڕوانگه‌كانی فه‌له‌كی ئه‌و شه‌ش وڵاته به پشتبه‌ستن به بینینی ئاسمان و لیكدانه‌وه‌ی فه‌له‌كی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه و ڕۆژی هه‌ینیش بۆ بینینی مانگ داده‌نیشن.
ڕوانگه‌ی كۆماری میسڕ بۆ كاروباری گه‌ردوونی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه ڕۆژی شه‌موو 16ی حوزه‌یران/یۆنیۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ، كه ده‌كاته یه‌كی شه‌والی 1439ی كۆچی، هاوكات ڕوانگه‌ی شاهانه‌ی سعوودیه‌یش دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی شه‌وال و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ، ڕۆژی هه‌ینی 15ی مانگ كه ده‌كاته سبه‌ی دوا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌بێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه، ڕوانگه‌ی عجێری كوێت ئاماژه‌ی داوه، هه‌ینی ته‌واوی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌بێ و شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه، ڕوانگه‌ی ئیمارات و به‌حرێن و قه‌ته‌ڕیش به‌هه‌مانشێوه دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، هه‌ینی ته‌واوكاری مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵه و ڕۆژی شه‌موو یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ده‌بێ، ئه‌مه‌یش ته‌نیا ڕوانگه‌ی فهلهكناسانه و هێشتا 100% یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.